کۆمپانیای
(ئێل جی) دەیەوێت لە رکابەری بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان بکشێتەوە.
رۆژنامەی (Korea Herald)ی کۆری بڵاویکردەوە،
کە کۆن بۆنگ سیۆک، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێل جی رایگەیاندوە؛ کە
کۆمپانیاکەیان لەوانەیە لە رکابەریکردن لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان بکشێتەوە
یاخود بڕیاربدەن بە راگرتنی بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەک.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی ململانێی توند و
بەهێزی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان، ئێڵ جی دەیەوێت بڕیارێکی گونجاو لەوبارەیەوە
بدات.
کۆمپانیاکە تاوتوێی سێ بژاردە دەکات، ئەوانیش
کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی مۆبایل یاخود فرۆشتنی ئەو بەشانەی پەیوەستن بە
بەرهەمهێنانی مۆبایل لە کۆمپانیاکەیان، یاخود داخستنی ئەو بەشە بەشێوەیەکی کۆتایی.
سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دەڵێت:
فەرمانبەرانی بەشی مۆبایل کارەکانیان لەدەست نادەن لە ئەگەری داخستنی ئەو بەشە و
لە کۆمپانیاکە بەردەوام دەبن لە کارکردن.
کۆمپانیای ئێڵ جی، بە گەوەرەترین کۆمپانیای
بەرهەمهێنانی ئامێرە ئەلیکتۆرنییەکانی ناو ماڵ لە جیهاندا دادەنرێت و لەماوەی
رابردوشدا بەکردنەوەی بەشی LG Mobile Communicationsهەوڵیدا
رکابەری مۆبایلە زیرەکەکانی جیهان بکات، بەڵام سەرکەوتو نەبو.