دواین هەواڵ

ئابوری‌

 22/01/2021

عێراق هەناردەی نەوت بۆ هندستان کەم دەکاتەوە

سەرچاوەیەک لەپیشەسازی نەوتی عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەری ووت:عێراق وەك دووەم گەورەترین بەرەهەم هێنی نەوت لەڕێکخراوی هەناردەکەری نەوتی ئۆپێک 
بەمەبەستی پابەندبوون بە ئۆپێک پڵەس لەساڵی 2021 هەناردەی نەوت بۆ هندستان کەم دەکاتەوە بۆئەوەی خۆی بگونجێنێت لەگەڵ پلانی ڕێکخراوەكەو  بازاڕی نەوتی جیهانی و پابەند دەبێت بەوپشکەی بۆی دیاریکراوە لەهەناردەکردنی نەوت بۆبازاڕەکانی جیهان. سەرچاوەیەکیشش لەکۆمپانیای پاڵاوتنی هندی یەوە بە ڕۆیتەرز وتووە لەسەر ئێمەیە بەدوای سەرچاوەی بەدیل دابگەڕێین بۆدابینکردنی بڕی پێویست لەنەوت. بەپێی سەرچاوەی ئاژانسی ڕۆیتەرز عێراق بەڕێژەی 10% کەدەکاتە 350 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە کەم دەکاتەوە لەهەمووجۆرەکانی نەوتی خاوی بەسرە. هەروەها عێراق بەڵێنی داوە قەرەبووی هەموو ئەو پشکانەی بۆی دیاری کرابوو کەلەساڵی 2020 کەمی کاتەوە لەهەناردەکردن بەڵام بەهۆی سەختی دۆخی ئابوریەکەی نەیتوانی پابەندبێت بەڵام لەساڵی 2021 قەرەبووی هەمووی دەکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP