دواین هەواڵ

ئابوری‌

 11/02/2024

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەلی دامەزراندنی راگەیاند

هەرێم نیوز

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی نۆ هەلی دامەزراندنی بۆ مامۆستا بە شێوەی گرێبەست ڕاگەیاند و ڕوونیشیکردەوە کە شوێنی کارەکە، پارێزگای دهۆک دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی 9 نۆ هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست وەك مامۆستا ڕادەگەیەنێت بۆ پەیمانگای هیوای نابیستان و ڕووناهی نابینایان لە پارێزگای دهۆك.

تێبینی؛
* پێویستە خوازیاری فۆڕم دانیشتووی ناوەندی قەزای دهۆك بێت و مەرجە بڕوانامەی (بەكالۆریۆس)ی بۆ پسپۆڕیەكانی (زانست، میوزیك، بیرکاری، ئینگلیزی، تەكنەلۆجیای زانیاری،
هونەر، عەرەبی، كوردی) هەبێت.
* داواکاری فۆڕم نابیت لەكەرتی گشتی دامەزرابێت.
* كار تەنها بە فۆری ڕەسەنی پەسەندكراو دەكرێت.
* داواکاری پێویستە تەمەنی لەنێوان (24بۆ35)ساڵ بێت.
* ئاگاداركردنەوەی هاولاتیان دوو ڕۆژ پێش دابەشكردنی فۆڕم دەبێت.
* دابەشكردنی فۆڕم بۆماوەی یەك ڕۆژ دەبێت.
* ⁠داواکاری فۆڕم پێویستە کۆپی بڕوانامە و کارتی زانیاری و تەسکەرە یان کارتی نیشتمانی پێ بێت.

ئاماژەی بەوەشکردەوە،، شوێنی دابەشکردنی فۆڕم لە بەڕیوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی دهۆکە و دابەشکردنی فۆرم لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP