دواین هەواڵ

جیهان‌

 09/02/2024

هیومان رایتس وۆچ: ئەوەی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان دەیکات تاوانی جەنگە

هەرێم نیوز

هیومان رایتس وۆچ، لە راپۆرتێکدا، رایدەگەیەنێت، هێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان زیانی گەورەی بە شوێنە مەدەنییەكان گەیاندووە.

رێکخراوەکە چاودێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكدا باس لە هێرشەكانی توركیا دەدات بۆسەر شوێنە مەدەنییەكانی رۆژئاوای كوردستان و بە تاوانی جەنگ ناوی دەبات.

رێکخراوی ھیومان رایتس وۆچ تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆڕتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لەگەڵ بەردەوامی سەرقاڵبوونی جیھان بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، بۆردومانەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان چڕتر دەبێتەوە.

هێرشە بەردەوامەكانی توركیا بۆسەر رۆژهەڵاتی باكوری سوریا (رۆژئاوای كوردستان) زیانێکی گەورەی بە هاوڵاتیانی مەدەنی و شوێنە مەدەنییەكانی گەیاندووە ، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ ئەوانە قەدەغەن و رێگە پێدراو نین، بە ئامانجگردتنی ژێرخانی مەدەنی هاوڵاتیان، تاوانی جەنگە"

بە گوێرەی راپۆرتەكەی هیومان رایتس وۆچ هێرشەكانی توركیا ئەو دامەزراوانەی وێران کردووە کە خزمەتگوزاریی سەرەکی بۆ هاووڵاتییانی ژێر دەسەڵاتی قەوارە خۆبەڕێوەبەرە زۆرینە کوردییەکە دابیندەکەن، لەوانەش "نەخۆشخانە، نانەواخانە و وێستگەکانی كارەبا و ئاو، بەو هۆیەوە لەکارکەوتوون. سووتەمەنی کە پێویستە بۆ چێشتلێنان و گەرمکردنەوە و کشتوکاڵ، خەریکە نامێنێت لەو ناوچانە.

رێکخراوی ھیومان رایتس وۆچ، بۆردومانەکانی تورکیای لە رۆژئاوای کوردستان بە تاوانی جەنگ ناوبردووە و ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە تورکیا دەستبەجێ دەست لە بۆردومانکردنی رۆژئاوا ھەڵبگرێت و پابەندی یاساو ڕێسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بێت. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP