سەرەڕای ئەوەى ئەمریکا یەکەمین وڵات بووە کە دانى بە
وڵاتی ئیسرائیلدا ناوە لە ساڵی 1948 و هانى زۆرینەى جووەکانى وڵاتانى داوە کۆچبکەن
بۆ فەلەستین تا لەوێ کیانێک بۆ خۆیان دروستبکەن، بەڵام پەیوەندییە دانەبڕاوەو
بەردەوامەکانیان جێگەى سەرجن و بۆ ساتێکیش ئەم زلهێزە پشتى جووەکانى بەرنەداوە،
دوا پشتیوانیش سەردانى جۆ بایدن بوو بۆ ئیسرائیل لە کاتێکدا ئەو وڵاتە لەبەردەم
هێرشە چاوەڕواننەکراوەکانى بزوتنەوەى حەماس و سەرکێشییەکانى چەکدارەکانیایەتى،
پرسیارەکە ئەوەیە ڕەگ و ڕیشەى ئەو پەیوەندییە پێکەوە شێلرا و دانەبڕاوە چییە؟
ئەمریکا ماڵی دووەمى جووەکان:
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کاتێک جووەکانى ئەوروپا و
ئەوروپاى رۆژهەڵات کەوتونەتە بەردەم هەڕەشەى جدی و لەبەردەم هێرشى مەسیحییەکان و
دواتریش ناییەکاندا توشی کوشتن و تەنگەتاویی بونەتەوە، بەناچاری ڕێگەى ئەمریکایان
گرتوەتە بەرو لەوێ نیشتەجێ بوون، ئەم کۆچەش لە نێوان 1560 تا 1945 ناوبەناو زیادو
کەمی کردووە، یەکێک لە هۆکارەکانیش ئەوەبووە کە پرۆتستانە مەسیحییەکان کە ڕیژەیەکی
زۆرینەن لە ئەمریکا، لەڕوى ئاینی و بۆچونە سەرەکییەکانیانەوە لەیەکەوە نزیکن، هەردووکیان
پێکەوە ڕوبەڕوی کێشەکان بونەتەوە، بەتایبەتى لە کوشتارى هیندییە سورەکان و دامەزراندنى
ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا و هەردوکیشیان پێیان وایە فەلەستین خاکی لەمێژینەى
جووەکانە، ئەمە جگە لە هەڵوێستە سیاسی و رۆژانەکانیان، هەربۆیە جووەکان دواى
فەلەستین ئەمریکا بە ماڵی دووەمی خۆیان دەزانن و ئەمریکاش بەهەموو شێوەیەک
پشتیوانییان دەکات. هەر بۆیە لە جەنگی سێ لایەنەى ساڵی 1956 لەگەڵ بەریتانیادا
چوونە پاڵ ئیسرائیل بۆ لێدان لە میسر و تا ئێستاش پشتیوانیەکانیان بەردەوامە.
جووەکان و هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا:
سەرەڕای ئەوەى زۆرینەى جووەکان لەگەڵ دیموکراتەکاندا
کۆکن بەڵام بەشێکیشیان لەگەڵ کۆمارییەکان پەیوەندی باشیان هەیە، شارەزایان
هۆکارەکانى پەیوەندی نێوان دیموکرات و جووەکان بۆ چەند خاڵێک دەگێڕنەوە لەوانەش: هەردوو
لایان کۆکن لەسەر بابەتەکانی قەدەغەکردنى لەباربردنى منداڵ، هاوڕەگەزخوازیی، یاساى
چەک و چاودێریی تەندورستى، هەڵوێست لە ئێران و روسیا و هاوپەیمانەکانیان، لەگەڵ
ئەوەشدا ڕێژەى بەشداریی جووەکان لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا زۆر بەرزە و هەرگیز لە
80% نەهاتوونەتە خوارەوەو ئەوەش کاریگەری لە سەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان بووە،
هەربۆیە هەردوو پارتى سەرەکی بەردەوام چاویان لەسەر ئەو پێکهاتە سەرەکییەیە و هیچ
لایەکیان لە پرۆژەکانى خۆیاندا نادیدەیان ناگرن.
هەرچەندە دابەشبوونى جووەکان ئەمریکا بەسەر ویلایەتەکانى
ئەمریکادا جۆرێک کاریگەریی خۆی هەیە بۆ دەرچواندنى نوێنەرەکانیان، بەڵام
بەبەردەوامی پشتیوانى لە هەڵبژاردنەکان دەکەن و بۆ سەرخستنى دۆناڵد ترامپ، تەنها (شیلدۆن
ئەدیلسۆن)ى ملیۆنەری جووى ئەمریکى بڕی 28 ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە. بەپێى کۆتا
هەڵبژاردنیش 71% ى دەنگی جووەکان بۆ هیلاری کلینتۆن بووە.
هێزی ئابوری جووەکان لە ئەمریکا:
هەرچەندە ژمارەى جووەکانى ئەمریکا لە نزیکەى شەش
ملیۆن کەسدایە و لە چاو ژمارەى دانیشتوانەکەیدا کە زیاترە لە 300 ملیۆن کەس
کەمینەن و ڕێژەکەشیان تەنها 3% ی کۆی دانیشتوانى ویلایەتە یەکگرتوەکانە، بەڵام
بەهۆی هێزى ئابوری و سیاسیی و ڕاگەیاندنیانەوە توانیویانە دەست بەسەر سەرچاوەکانى
بڕیاردا بگرن و بتوانن ئاڕاستەى سیاسەتەکانى ئەو وڵاتە بکەن، بەپێى سەرچاوەکان 60%
ى جووەکانى ئەمریکا خاوەنى بڕوانامەى باڵان لە پسپۆڕییە جیاوازەکاندا، هەر بەو
ڕێژەیەش خاوەنى کۆمپانیا وەبەرهێنەکانن، 90%ى تواناى تەکنۆلۆژیی و بوارەکانى
ئینتەرنێتى وڵاتەکەیان بەدەستەوەیە، سەرجەم تۆڕە ئینتەرنێتیەکانى وەک گۆگڵ،
فەیسبوک، واتساپ، توێتەر، یویتیوب خاوەنداریی دەکەن، ئەوە جگە لەو هەموو کۆمپانیا سیکیورتى و
پاراستنانەى کە بۆ فڕۆکەخانەو شوێنە گشتییەکان دادەنرێن، دەستیان گرتوە بەسەر
بەشێکی زۆر لە کۆمپانیاکانى بوارى نەوت و گاز و بەرهەمهێنانى وزەدا، خاوەنى بەشێکی
زۆری کۆمپانیاکانى دەرمانن، بوارى سەربازیی و تەنانەت فڕۆکەوانیشدا رۆڵی سەرەکی
دەگێڕن، بە پێى ئامارێکی فەرمی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا 70%ى بەڕێوەبەرى
بانکەکانى ئەو وڵاتە جوون و لە ساڵی 2017 ش دا 57 هەزار گەنجی جوو
لەڕیزبەندی ملیۆنێرەکاندا بوون، لەسەر ئاستى جیهانیش
تەنها سێ جوو لەسەر ئاستى جیهان پێکەوە سامانەکەیان بەرامبەر بووە بە سامانى هەموو
وڵاتانى عەرەب، لە بوارى تەلەفزیۆن و سینەماشدا دەستیان گرتوە بەسەر ناوەندە
سەرەکیی و کۆمپانیا بەهێزەکانى ئەوبوارەداو کۆمپانیاکانى ڕیکلامیان بەتەواوى
کۆنترۆڵکردووە.
لۆبیەکانى جولەکە لە ئەمریکا:
ڕێکخراوى ئایباک (AIPAC) کە ماناى لیژنەى کاروبارى
ئەمریکی ئیسرائیلییە و ساڵی 1953 لە ئەمریکا دامەزراوە، بەلای کەمەوە ساڵانە
پشتیوانى لە زیاتر لە 100 بڕیاری جۆراوجۆر لە بەرژەوەندیی جووەکان دەکات و دەیخاتە
بەردەست ناوەندەکانى بڕیار و هەمووشیان لە بەرژەوەندی ئیسرائیلن، کۆنگرەى یەهودی
ئەمریکی ، لیژنەى ئەمریکی یەهودی، هاوڕێیانى لیکۆدی ئەمریکی، و 51 ڕێکخراوى تری
جووەکان لە ئەمریکا کارى لۆبی دەکەن و بەردەوام لە پەیوەندیدان لە گەڵ هەردوو
پارتى سەرەکی دیموکرات و کۆمارییەکان لەڕێگەى تایبەتى خۆیانەوە. هەروەها کاریگەریی
لەسەر ئەنجومەنى پیران و نوێنەران دروستدەکەن. ئەوە لە کاتێکدا 9 ئەندامی
ئەنجومەنى پیران و 39 ئەندامی کۆنگرێس و 27 ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران لە
جووەکانن، کە 25 یان سەر بە دیموکراتەکانن و دوانیان سەر بە کۆمارییەکانن.
پاڵپشتە جیهانیەکانى جوو:
ئیسرائیل کە نوێنەرایەتى جووەکانى هەموو جیهان
دەکات، سەرەڕای ئەوەى بەشێک لە جووەکانیش نیگەرانن لە چۆنیەتى بەڕیوەبردنى ئەو وڵاتەو
ڕەخنەى توندیان ئاڕاستە دەکەن، بەڵام لەسەر ئاستى نێو دەوڵەتى لە کۆی 193 وڵاتى
جیهان 161 وڵات بەفەرمی ئیسرائیلیان ناسیوە و تەنها 31 وڵات دانیان پێدانەناوە،
ئەوانیش ئەو وڵاتانەن کە کاریگەریی ئەوتۆیان لەسەر ئاڵوگۆڕە گەورەکانى جیهن نیە
نییە، لە هەمان کاتدا تائێستاش فەلەستین وڵاتى فەرمیی نیەو وەک خۆبەڕێوەبەری لەسەر
ئاستى جیهان مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت و نەتەوە یەکگرتوەکانیش بە دەوڵەت نەیناسیوە،
ئەوە لە کاتێکدا نەیارى سەرەکی و لەمێژینەى جووەکان زۆرینە جیهان پێکدەهێنن و کە
بریتین لە مەسیحی و موسڵمانەکان، کە لە پلەى یەکەم و دووەمی رێژەى دانیشتوانى
سەرزەوییدان، هەرچەندە نەیارى سەرەکی ئیسرائیل وڵاتە عەرەبییەکانن ئەوانیش لەڕێگەى
ڕێککەوتننامەى ئیبراهیمییەوە
سەرقاڵی ئاشتبونەوەن و بە پێى ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانى
لەدواى تەواو بوونى جەنگی غەززەش پرۆسەى ئاشتەوایی عەرەب ئیسرائیل بەردەوامی دەبێت.
هەربۆیە پالپشتى ئەمریکیەکان لە ئیسرائیل لەخۆیەوە
نەهاتوەو پێشینەى ئایینى، مێژویی، ئابوری و سیاسی بەهێزی لە پشتەوەیە.