هەرێم نیوز
لە ساڵی ٢٠١٢ەوە پشکەکانی مانچستەر یونایتد لە بازاڕە داراییەکاندا نمایش دەکرێن.
بە پێی ڕاپۆرتی سکای سپۆرت و دەیلی مەیل؛ پشکەکانی مانچستەر یونایتد لە دوای ساڵی 2012ەوە گەورەترین دابەزینی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی هەواڵێک بڵاوبووەوە کە خێزانی گلازەر یانەکە نافرۆشن، گلازەرز 10 ملیار پاوەندیان دەوێت بۆ فرۆشتنی مانچستەر یونایتد و بەهۆی ئەمەوە ڕووبەڕووی کاردانەوەی نەرێنی بونەتەوە لە بازاڕە داراییەکان.
لە ماوەی کاتژمێرەکانی کۆتاییدا پشکەکانی مانچستەر یونایتد لە نێوان ١٨ بۆ ٢١%ی بەهاکەی لەدەستدا؛ بە مانایەکی تر بەهای یانەکە بە نزیکەی 550 ملیۆن پاوەند بەهاکەی زیانی بەرکەوتوە.
لە ئێستادا مانچستەر یونایتد بەهای 3.3 ملیار پاوەندە، هەرچەندە پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ژمارەی کۆتایی فرۆشی یانەکە پەیوەندی بەو ژمارەیەوە نییە. لە کۆتا هەنگاودا شێخ جاسم بن حەمەد ئال سانی ئۆفەرێکی نارد کە بڕی پێنج ملیار پاوەند + یەک ملیار پاوەندی زیادە بۆ ژێرخانی یانەکە و کڕینی یاریزانی نوێ.