هەرێم نیوز
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان، بە بۆنەی هەڵبژاردنی محەمەد بن زاید وەک سەرۆکی ئیمارات، پەیامێکی پیرۆزبایی
ئاراستە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.
مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پیرۆزبایی لە محەمەد بن زاید کرد و نووسیویەتی: بەبۆنەی
هەڵبژاردنی شێخ محەمەد بن زاید، وەک سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، گەرمترین پیرۆزبایی
ئاراستەی بەڕێزیان دەکەم، خوازیاری بەھێزتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و ھەرێمی
کوردستانین. هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ دەخوازم.
ئەوەش
لەکاتێکدایە ئەنجوومەنی باڵای ئیمارات لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بە گوێرەی بڕگەی
51ـی دەستوور، محەممەد بن زایدی وەکو سەرۆکی وڵات هەڵبژارد.
رۆژی هەینی 13-05-2022، خەلیفە بن زاید ئالنەهیان،
سەرۆکی ئیمارات و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی
دواییکرد.