هەرێم نیوز
ڕزگار عەلی، ئەندامی
مەکتەبی سیاسی یەکێتی گەشبینە بەچارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی
لەبەرژەوەندی حزبەکەی.
ڕزگار عەلی، کەیەکێکە
لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەربە لاهور شێخ جەنگییە و لە نوسینێکدا
بەناونیشانی ئەرکی ئەمڕۆمان دەڵێت،
یەکێتیی نیشتیمانیی
کوردستان لە مێژووی خۆیدا زۆر بارودۆخ و قەیران و کێشەی گەورە و سەختی روو بەروو
بوەتەوە کە نەیانتوانیوە کاریگەرییان ھەبێت لەسەر سەنگ و قورسایی یەکێتیی لە ھاوکێشە و گۆڕەپانی سیاسیدا.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە پێویستی دەزانێ کە ھەموو ھەڤاڵانیان
لە سەرکردایتی و کادرانی یەکێتیی لە ھەموو ئۆرگانەکان زۆر بە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم
دۆخە کێشەدارەی نێوخۆی یەکێتیی بکەن.
هەروەها دەشڵێت،
ھەموومان دەست لە ناو دەست ھەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە بۆ کۆتاییھێنان بەم دۆخە و
دڵنیاتان دەکەینەوە کە ھەوڵ دەدەین بۆ ئەو ئامانجەی کە لە بەرژەوەندی یەکێتیی بێت.
ئەوەش
لەکاتێکدایە ڕۆژی 8-7-2021 گرژی و ململانێی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی نزیکبووە لەپێکدادانی سەربازی، بەڵام بەهەوڵ و نێوانگیری ناوخۆیی و دەوڵەتانی ئیقلیمی دۆخەکە هێورکرایەوە.
هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی كێشەی نێوان پافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی زۆرینەی هێزی سەربازی و ئەمنی پشتگیری بافڵ تاڵەبانی بوون و میدیای فەرمی حزبەكەش بافڵ تاڵە بانی وەك سەرۆك ناساند.
هاوكات زۆربەی سەرکردە کۆنەکانی یەکێتی چونەتە پاڵ بافڵ تاڵەبانی، چونکە ئەوان لەکۆنگرەی چواری یەکێتییەوە پەراوێزخراون، پێیانوایە ئەوەی بەرپرسی یەکەم و کۆتاییە لەو پەراوێزخستنە لاهور شێخ جەنگییەو سەرکردایەتی پڕکردوە لە خەڵکانی بێ ئەزمون و خاوەن ئەزمونەکانی خستوەتە دەرەوەی بازنەکان.
رۆژی یهكشهممهی ڕابردووش 11-7-2021، بافڵ تاڵهبانی و قوباد تالهبانی پۆستی بهرپرسی هێزی دژه تیرۆر و دەزگای زانیاریان یهكلاكردهوهو لهبری پۆڵاد شێخ جهنگی، برای لاهور شێخ جهنگی، وههاب ههڵهبجهییان كرد به بهرپرسی ئهو هێزه و ئهژی ئهمین، لهبری محەمەد تەحسین تاڵەبانی كرایە بەرپرسی دەزگای زانیاری.
ڕۆژی 13-4-2021 لەلایەن هێزێکی سکرتارییەتی مام جەلالەوە دەست بەسەر دامەزراوەی میدیای ئای پڵەسی لاهور شێخ جەنگیدا گیرا و دوای سەعاتێک لەدەستبەسەرکردن، دواتر تەواوت کارمەندان ئازادکران.
ڕۆژی 14-7-2021 یەکێک لە ماڵپەڕە چالاکەکانی لاهور شێخ جەنگی بەناوی ژیان داخرا و بڕیار وایە لەسەر سکاڵای یەکێتی تەواوی پەیجەکانی لاهور شێخ جەنگی لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دابخرێن.