هەرێم نیوز
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لە راگەیاندراوێکدا هێرشەکەی سەر گازی کۆرمۆر ئیدانە دەکات و رایدەگەیەنێت، ئه‌م هێرشانه ئارامى و سهقامگيريى وڵات ده‌خه‌نه مهترسييهوه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشى درۆنيى ئه‌م ئێواره‌يه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆر له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌م كه به‌داخه‌وه شه‌هيد و بريندارى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆى پچڕان و كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با و له‌كاروه‌ستانى وێستگه‌كه.
لە راگەیاندراوەکەدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکردوە: له كاتێكدا سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم و هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم، دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌م هێرشانه ئارامى و سهقامگيريى وڵات ده‌خه‌نه مهترسييهوه و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ پێويسته ئه‌ركى خۆيان بۆ ڕێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه و دۆزينه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له هه‌ر لايه‌نێك بن بگێڕن و به سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بەهۆیەوە بێجگە لە زیانی ماددی چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو دیکەش برینداربوون.