دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

دادگای فیدڕاڵی کارەکانی کۆمسیۆنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگرت

هەرێم نیوز 

دادگای فیدراڵی فەرمانى بەپەلەى دەکرد بۆ گۆڕانکارى لە دابەشکردنى کورسیەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، سیستمى تۆمارکردنى لیستى بەربژێرەکان و پەسەندکردنیانى راگرت و تاوەکو یەکلاکردنەوەى سکاڵاکە، کورسییەکانى پەرلەمانى کوردستان 100 کورسى دەبن.

لە فەرمانێکى بەپەلە (ئەمر وەلائی) دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق کۆمیسیۆن پابەند دەکات بۆ گۆڕانکارى لە دابەشکردنى کورسییەکانى پەرلەمانى کوردستان. 

لەسەر سکاڵایەکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دادگاى فیدراڵى سیستمى تۆمارکردنى لیستى بەربژێرەکان و پەسەندکردنیانى راگرت و تاوەکو یەکلاکردنەوەى سکاڵاکە، کورسییەکانى پەرلەمانى کوردستان 100 کورسى دەبن.

رۆژی 21ی شوباتی 2024، دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراق هەرێمى کوردستان بەسەر چوار بازنەى هەڵبژاردن دابەشکرد.

لەدانیشتنەکەدا جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکى دادگاى فیدراڵى عێراق "یاساى هەموارى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و کۆمیسیۆنى هەڵبژاردن و راپرسى هەرێمى کوردستانى هەڵوەشاندەوە".

رۆژی 6ـی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سکاڵای لە دژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆمارکرد بە سەرپێچیکردنی بڕگەکانی دەستووری عێراق تۆمەتباری دەکات و داوا دەکات، دادگاکە بڕیارێکی بەپەلە دەربکات بۆ راگرتنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو کاتی یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکەی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP