دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 3 هەفتە

بەهۆی ڕووخانی دیوارێک ژنێکی دووگیان گیانیلەدەستدا و سێ کەسیش بریندارە

هەرێم نیوز

 دوای ئەوەی لە ناحیەی کۆڕێی قەزای پیرمام، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە دیوارێک بەسەر چەند کەسێکدا ڕووخا، ئێستا یەکێک لە قوربانییەک کە ژنێکی دووگیان بوو گیانیلەدەستدا.

لە ئاکامی توندی بارانەکەوە، دیواری گۆڕستانی ناحییەکە بەسەر چوار کەسدا ڕووخا، ژنەدووگیانەکە کە سکی نزیکەی پێنج مانگان بووە بەر لەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا. هاوکات یەکێک لە بریندارەکانیش قاچی شکاوە.

 ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتریش کەشناسان هۆشداریین لە هاتنی شەپۆلێکی توندی بارانبارین دابوو، لەم چەند ڕۆژەدا بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP