دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

کۆبونەوەکانی سەرۆکی هەرێم لە تاران دەستی پێکرد

هەرێم نیوز

کەمێک لەمەوبەر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران دەستیپێکرد.

بەگوێرەی کارنامەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بڕیارە دوای دیدارەکەی لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیرانیش کۆببێتەوە.

پێشتریش وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، پرسی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ئێران تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم ڕەئیسی دەبێت، لەو چوارچێوەیەشدا، جەخت لە سەر پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئێران جەختی لە سەر دەکرێتەوە بۆ ئەوەی بایەخی زیاتری پێ بدرێت.

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران رایگەیاند: گرنگییەکی تایبەتی هەیە. کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوپەیمانییەکی ستراتیژیی لەمێژینەیان هەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە 5ی 5ی 2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP