هەرێم نیوز
لە نزیك گوندی ئاوەسپی لە قەرەداغ چوار ئەندامی گروپێكی شاخەوانی لافاو بردنیی.
ئەمڕۆ هەینی یەکێک لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانی سەگرمە لە ناوچەی قەرەداغ، رایگەیاند: لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە بارانە بەخوڕەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، ئاو بردوونی.
دوای ئەوەی تیمەکانی فریاگوزاری لە دیارنەمانی ئەو چوار شاخەوانە ئاگادار دەکرێنەوە، تەرمی هەر چوار شاخەوانەکە دەدۆزنەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی کراون.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو چوار کەسە سەر بە گروپێکی شاخەوانی سەگرمە بون و بەهۆی بارانی بەهێز و لافاوەوە لە سنوری ناحیەی قەرەداغ کەوتونەتە ئاوەوە و خنکاون.
لەلایەن خۆیەوە، ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن تیمەکانیانەوە چوار تەرم لە ڕووداوەکەی قەرەداغ دۆزراونەتەوە کە سەرجەمیان ئەندامی گرووپێکی شاخەوانی بوون و لافاو بردوونی.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی گشتی ئەندامانی گرووپە شاخەوانییەکە 12 کەس بوون و چواریان خنکاون و تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە و ئەوانی دیکە سەلامەتن.