دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 3 هەفتە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران وەڵامی NRT دەداتەوە

هەرێم نیوز

 جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رایدەگەیەنێت، كە ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی "هەژماری من" ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X تویتەری پێشوو رایگەیاند: پەیامێک بۆ
NRT بۆ ئاگاداری بەڕێزتان، ئامانجی سەرەکی ئێمە لە پرۆژەی "هەژماری من" ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەم بابەتەدا نامانەوێت نە قۆرخکاریی بەغدا هەبێت نە هی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بەڵکوو بە پێچەوانەوە، دەمانەوێت زۆرترین بژاردە لە بانکە حکومی و ئیسلامی و نیودەوڵەتی و تایبەتەکان بخەینە بەردەستی هاووڵاتییان. ئەگەر بەڕێزتان بەڕاستی لەخەمی خەڵکدان، بۆچی نایەیت تیمەکەمان ببینیت؟ بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیت لێ دەکەین و وەڵامی هەموو پرسیار و تێبینییەکانت لەسەر پرۆژەی "هەژماری من" دەدەینەوە.

لە کۆتایشدا دەڵێت: زانیاری هەڵە و ساختە چونکە زیان بە هەمووان دەگەیێنێت. هەمیشە بڵاوکردنەوەی ڕاستییەکان باشترە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەران لە رێگەی پرۆژەی "هەژماری من"ەوە یەکێکە لە پرسەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق.
بەگوێرەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان  تاوەکو سێشەممەی رابردوو 30ی 4،  نزیکەی 300 هەزار فەرمانبەر هەژماری منیان بۆ کراوەتەوە و لەو ژمارەیە 200 هەزاریان کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە.

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP