هەرێم نیوز
ئاگرێكی گه‌وره له بازاڕی تایه‌فرۆشان له رێگای به‌غدا له كه‌ركوك كه‌وته‌وه و به‌وهۆیه‌وه چه‌ندین دوكان سوتاون، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش له‌هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، به‌هۆكارێكی نادیار ئاگرێك له بازاڕی تایه‌فرۆشان له‌ڕێگه‌ی به‌غدا له كه‌ركوك كه‌وته‌وه، تاوه‌كو ئێستاش ئاگره‌كه به‌رده‌وامه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش له‌هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی.
تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئاگره‌كه نه‌زانراون، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچونه سه‌ره‌تاییه‌كان چه‌ندین دوكان سوتاون، 7 برینداریش هەیە، بڕیاریشه دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره بكه‌ن.