دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

بەهۆی پەڕینەوە لە خاکی ئەفغانستان، تاڵیبان شەش ئەندامی ئەمنیی ئێران بەدیل دەگرێت

هەرێم نیوز

شەش ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەلایەن تاڵیبانەوە لە ئەفغانستان بەدیل دەگیرێن.

دوای ئەوەی لایکەم شەش ئەندام لە هێزی ئەمنی ئێران نزیکەی تەنها دە بۆ پانزە مەترێک دەچنە خاکی ئەفغانستانەوە، لەلایەن تاڵیبانەوە دەستبەسەر دەکرێن.

 بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی حالڤەش، ئەمڕۆ  لانیکەم شەش ئەندامی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای چوونە ناو خاکی ئەفغانستان و دەستبەسەرداگرتنی چەکی سەربازی و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیان، لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە بە دیل گیراون.

 بەپێی سەرچاوەکان ، "هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو خاکی ئەفغانستانەوە بە دووری نزیکەی 10 بۆ 15 مەتر. لە سنووری ئەبو نەسر فەراهی لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە گیراون و، بۆ کۆمیساریای سنووری پارێزگای فەراهـ گواستراونەتەوە" و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکەیان لەگەڵ چەکەکاندا دەستی بەسەردا گیراوە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP