هەرێم نیوز
شاندێکی وەزارەتی بازرگانیی عێراقی فیدڕاڵ بۆ تاوتوێکردنی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانگەیشتنە هەولێر.
ئەمڕۆ یەکشەممە،شاندێکی وەزارەتی بارزگانیی حکوومەتی عێراق گه‌یشتنه هه‌ولێر و لەگەڵ به‌رپرسان له وەزارەته‌كانی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هاتنی شانده‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌ولێر بۆ تاووتوێكردنی پلانی وه‌رگرتنی بڕی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممە 11ی 4ی 2024، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویكرده‌وه: وەرزی بە بازاڕکردنی گەنم لە پارێزگای موسەنناوە دەستیپێکرد و یەکەم بڕی بەرھەمی گەنمی ئەمساڵ وەكو دەستپێكێك كه 4 بارهه‌ڵگر بوو وەرگیرا لەو پارێزگایە و پرۆسه‌كه پارێزگاكانی دیكه له ناوه‌ڕاست و باشوور ده‌گرێته‌وه به هه‌رێمی كوردستانیشەوە.
وه‌زاره‌ت راشیگه‌یاندووه، له مانگی شه‌شدا ده‌ست ده‌كرێ به كڕینی گه‌نمی جووتیاران له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، یەك تۆن گەنمی ئەمساڵی جوتیارانیش له شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بە 850 هەزار دینار وه‌رده‌گیرێت.