دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

عێراق؛ نزیکەی 85 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشت و بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز 

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، نزیکەی 85 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراکی مانگانە گەیشتە بەندەری ئوم قەسری سەر بە پارێزگای بەسڕە و وەزارەتی بازرگانیش پشکنینی بۆ دەکات.

لەما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانیی ماددەخۆراکییەکان سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، دوو کەشتی بارهەڵگر بە بە 84 هەزار و 927 تۆن برنجی تایلەندی و ئەمریکییەوە گەیشتنە بەندەری ئوم قەسر، کەشتی یەکەم 41 هەزار و 400 تۆن برنجی تایلەندی و دووەمیشیان 43 هەزار و 527 تۆن برنجی ئەمریکی هەڵگرتووە.

دەشڵێت:” تیمی کۆنترۆڵی جۆریی چووەتە سەر کەشتییەکان بە مەبەستی وەرگرتنی سامپڵی برنجەکە و ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی، دواتریش نمونەی برنجەکە دەنێردرێت بۆ تاقیگە ناوەندییەکانی بەغدا بۆ تەواوکردنی پشکنینەکان، دوای دڵنیابوونەوە لەوەی بۆ بەکارهێنان گونجاوە، برنجەکە بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا دابەش دەکرێت”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP