دانەر ئەسڵان
بڕیارە ئەمشەو سێ شەممە و سبەی شەو چوار شەممە کۆتا 4 یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوە بچن کە تیایدا ئەمشەو دوو یاری گەڕانەوە دەکرێت و سبەی شەویش دوو یارییەکەی تر ئیدی قۆناغی 16 ی چامپیۆنس لیگ بە کۆتا دێت.
پاش ئەوەی لە یاری چووندا بەرشەلۆنە لە سەر یاریگای دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا لەگەڵ یانەی ناپۆلی ئیتاڵی یەکسان بوو ئەمشەو میوانداری ئەو یانەیە دەکات لە سەر یاریگای خۆی بە هیوای ئەوەی بردنەوەی بەرامبەر تۆمار بکات و لە سەر حسابی ئەو یانەیە بگاتە قۆناغی 8
بەرشەلۆنە ناپۆلی سەعات 11 ی شەو
یاری چوون:
ناپۆلی 1 بەرشەلۆنە 1
لە دووەم یاری دا یانەی ئارسیناڵ پێشەنگی پریمەر لیگ میوانداری یانەی پۆرتۆی پرتوگالی دەکات پاش ئەوەی یاری چوونی بەرامبەر دۆڕاند بوو بە ئەنجامی 0 1 ئەمشەو ئارتێتا و کوڕانی هیوا دەخوازن بردنەوە تۆمار بکەن و پاش چەندان ساڵ دابڕان جارێکی تر بە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنس لیگ شاد ببنەوە.
ئەمشەو سێ شەممە
ئارسیناڵ پۆرتۆ سەعات 11 ی شەو
یاری چوون:
پۆرتۆ 1 ئارسیناڵ 0