دواین هەواڵ

سەرکردەکانی حزبوڵا کێ بون

‌دانا نەقی

پێش 2 هەفتە

‎لە ساڵی ١٩٨٩ەوە سەرکردایەتی حزبوڵڵا سێ سکرتێری گشتی هەڵبژاردووە، کە پیاوانی ئایینی شیعەن کە عەمامەیان لەسەرە، یەکەمیان شێخ سوبحی ئەلتوفەیلی، عەمامەی سپی لە سەر بوەکە شێخەکەیان لەبەری دەکەن، دوو کەسەکەی دیکەش عەباس ال . موسەوی و حەسەن نەسروڵڵا، ئەوان عەمامەی ڕەش لەبەر دەکەن کە، شێخی ئەوان نازناوی “سەید”یان هەڵگرتووە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ڕەچەڵەکی خۆیان کە درێژدەبێتەوە بۆ شانشینی هاشمی.

‎ئەلتوفەیلی، یەکەمین سکرتێری گشتی حزبەکە، بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەو پۆستەی بەدەستەوە بوو، پێش ئەوەی لە سەرکردایەتییەکەی دووربخرێتەوە، ئەلموسەوی، سکرتێری گشتی دووەم، بۆ ماوەی ساڵێک پێش تیرۆرکردنی لەلایەن ئیسرائیلەوە، ئەمەش پێش ئەوەی نەسروڵڵا دەستبەکاربێت، ئەو پۆستەی بەدەستەوە بوو تا ساڵی 1992، دوای ئەلموسەوی، حسن نەسروڵا بۆ ماوەی 32 ساڵ بو بە سەرۆکی حیزبوڵا پێش تیرۆرکردنی، ڕۆژی هەینی، لە ئامانجێکی ئیسرائیل بۆ گەڕەکی باشووری بەیروت.

سوبحی التوفەیلی

‎توفەیلی بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی حزبوڵای لوبنان دادەنرێت، یەکەم ئەمینداری گشتی (1989 - 1991). ئەو لە ناوچەی بریتال لە بێکاع (ڕۆژهەڵاتی لوبنان) هاتووە، لە کاتی شەڕی لوبناندا سەرکردایەتیی وەرگرتووە و سەردەمەکەی بە ناکۆکی ناوخۆیی نێوان هەردوو حزبی شیعە، "بزووتنەوەی ئامال" و "حیزبوڵڵا" تایبەتمەند بووە.

ئەلتوفەیلی (لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٨) نزیک بوو لە ئەلموسەوی، ئەمینداری گشتی دووەمی ئەو حزبە و لە ساڵی ١٩٧٩، دوای ماوەیەکی کەم لە گەڕانەوەی لە نەجەف لە عێراق، کە خوێندنی ئایینی لەوێ دەخوێند، دەستی بە “کۆبوونەوەی… زانایانی موسڵمان کرد، کە زۆرێک لە زانایانی موسڵمانی لەخۆگرتبوو و لە ناوچەی بیقاع وەک بارەگایەکی سەرەکی دایریکرا.

لەگەڵ دەستپێکی لەشکرکێشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە ساڵی ١٩٨٢ لەگەڵ سوپای پاسداران و کۆمەڵێک سەرکردەی ئیسلامی و مەیدانی بەشداری لە دامەزراندنی حزبوڵای لوبنان کرد. لەساڵی 1997 کاتێک "شۆڕشی برسیەکان"ی لە بیقاع ڕویدا لە حزبەکە جیابووەوە، دوای پێکدادان لە نێوان لایەنگرانی و سوپای لوبنان لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری لوبنانەوە داواکراو بوو، بەو هۆیەوە خۆی دوورکەوتەوە لە حزبوڵڵا، بەشداری حیزبی کۆتایی پێ هێنا.

عەباس ئەلموسەوی

هەروەها ئەلموسەوی یەکێکە لە دامەزرێنەرانی حزبوڵڵا، و دووەم ئەمینداری گشتی حزبوڵڵایە. ناوبراو لە ساڵی 1991 بۆ جێنشینی شێخ ئەلتوفەیلی هەڵبژێردرا، هەروەها بە یەکلایی کردنەوەی لەگەڵ “بزووتنەوەی ئەمال” بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی ڕابردوو ناسرابوو، سەرنجی لەسەر “کردەوەی خۆڕاگری” دژی ئیسرائیل بوو، کە لە ساڵی 1992دا دوای بەشداریکردن لە یادکردنەوەی ئەو یادە تیرۆر کرا

لە گەڵ تیرۆر کردنەکەی هاوڕێی شێخ ڕەغب حەربیشی لە گەڵ بوو، جۆری لە ناوبردنیان بە هێرشێکی ئاسمانی ئۆتۆمبێلەکەیان کرایەئامانج و لەگەڵ خێزانەکەی لە باشووری لوبنان گیانیان لەدەستدا.

ئەلموسەوی لە ساڵی ١٩٥٢ لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٨٢دا لە شاری نەجەف لە عێراق زانستە ئیسلامییەکانی خوێندووە و لە ساڵی ١٩٨٥ بووەتە بەرپرسی شورای حزبەکە لە باشوور. لەدوای هاتنی بۆ ئەمینداریەتی گشتیی ئەو حزبە، ئەلموسەوی قۆناغێکی نوێی لە گەشتەکەی دەست پێ کرد کە بریتییە لە دامەزراندنی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و جگە لە درێژەدان بە شەڕی دژی ئیسرائیل.

حەسەن نەسروڵڵا

نەسروڵڵا سێیەم ئەمینداری گشتی ئەو حزبەیە، ودرێژترین ماوەی پۆستەکەیە. لە ساڵی ١٩٩٢دا بە سکرتێری گشتی هەڵبژێردرا بۆ شوێنگرتنەوەی موسەوی سەرپەرشتی گۆڕینی حزبەکەی کرد بۆ هێزێکی سەربازی، کە کاریگەریی ناوچەیی هەبوو، و بوو بە یەکێک لە کەسایەتییە هەرە دیارەکانی عەرەب لە نەوەتەکاندا ، بە پشتیوانی ئێران.

لە سەردەمی حوکمڕانیدا، حزبوڵڵا لە دوو سەردەمی بنەڕەتیدا شایەتی گۆڕانکاری بوو، یەکەمیان چوونە ناو پەرلەمان بوو لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٩٢ و دووەمیان بڕیاری چوونە ناو کاری حکومەت بوو لە ساڵی ٢٠٠٥.
نەسروڵڵا خاوەنی "کاریزما"یە کە وایکرد زۆر بەناوبانگ بێت و کوڕە گەورەکەی لە ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕێکدا دژی ئیسرائیل کوژرا، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٠ ئاهەنگی ئازادکردنی باشووری لوبنان بگێڕێت، ئەمەش وایکرد بە درێژایی ئەم ماوەیە لە سکرتاریەتی گشتی حزبەکەدا بمێنێتەوە، بە زانینی کە نەسروڵڵا بوو بە سکرتێری گشتی لە ساڵی ١٩٩٢ کە تەمەنی تەنیا سی و پێنج ساڵ بوو پەیوەندی بە حزبوڵڵای لوبنانەوە کرد و بووە هێمای ناسراوی ئەو حیزبە کە سەردەمانێک قەوارەیەکی نهێنی بوو کە لە ساڵی ١٩٨٢ لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دامەزرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP