به درێژایی مێژووی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی ، له كه‌لتوور و مێژووی نوێی هه‌رێمی كوردستاندا ، نه‌یارانی كوردستان به هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵی لێكترازانی ئه‌و شاره‌یان كردوه له كوردستان ، له كاتێكدا ڕۆحی ئه‌و شاره هه‌رده‌م هه‌وێنی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داگیركه‌ران و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و پارێزگاریكردن له كه‌لتوور، ناسنامه، زمان بووه ، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی بوونی چه‌ند لایه‌نی كوردی زمان و باڵاده‌ستی گروپ و تاقمه میلیشیا وه‌لائییه‌كان ، جارێكی تر پڕ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره و دروستكردنی هه‌رێمی دیكه له نێو قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت ، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی كه‌ركووك و نیوه‌ی خاكی كوردستان به داگیركه‌ران و نه‌یارانی كورد بفرۆشێرێته‌وه ، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه بۆ ئه‌وه‌یه دژی مێژووی خۆی و تێكۆشه‌رانی ئه‌و شاره به‌كاری بێنه‌وه ،
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو، شاری سلێمانی كراوه‌ته موڵگه‌یه‌ك بۆ نه‌یارانی ناوخۆیی وده‌ره‌كی له دژی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌ك چۆن له‌ماوه‌ی رابردوو ، لایه‌ن كوردی زمانه‌كان به پاڵپشتی ده‌ره‌كی به ئاشكرا دروشمی بڕوخێت قه‌واره‌ی كوردستانیان ده‌گووته‌وه ، ئینجا له‌ڕووی چه‌ندین ده‌زگه‌ی میدیایی وكه‌س به هه‌موو توانایه‌ك دژایه‌تی كوردستان ده‌كرد كه له‌مێژووی خۆیدا و هیچ كات به‌م جۆره ئاشكرا دژی نه‌ته‌وه و نیشتیمانی كوردستان كار نه‌كراوه
ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدا یادی 242 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی ده‌كرێته‌وه، چه‌ند لایه‌نی كوردی زمان به پشتیوانی نه‌یارانی ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه و باس له لێكترازان و ژێرده‌ستكردنێكی له‌سه‌رخۆی ئه‌م شاره كوردپه‌وه‌ره ده‌كه‌ن ، كه هه‌میشه شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی تێكۆشه‌ر وشۆڕشێگێرانی كورد و ڕاپه‌ڕین و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه ، ئه‌و شاره خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیژییه له‌مێژوو نه‌ته‌وه‌ی كورد دا ، به‌تایبه‌ت به قوربانیدان و تێكۆشانی خۆی له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی هه‌میشه ئاڵاهه‌ڵگری ئازادی بووه ، له ڕووی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیریشه‌وه هه‌رده‌م ڕۆڵێكی گرنگ و تایبه‌تی هه‌بووه
مێژووی میرنشینه‌كانی بابانیش ، كه سلێمانی پایته‌ختی میرنشینی بابان بوو كه كه به‌رده‌وام هه‌وڵی به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆییان داوه .به‌تایبه‌تی كه شێخ مه‌حموودی حه‌فید ، له نێوان ساڵانی 1918 تا 1924 ، له شاری سلێمانی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ربه‌خۆی دامه‌زراند ، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه بۆ وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بوو بۆ گواستنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی سه‌ربه‌خۆیی له خه‌ونه‌وه بۆ راستیی
هه‌روه‌ها شاری سلێمانی شاری ڕۆشبیری و شاعیران مه‌زنی كوره و له‌ڕووی ڕوژنامه‌گه‌ریشه‌وه ، ڕۆڵێكی گرنگ و به‌رچاوی ه‌بووه له هوشیاركردنه‌وه‌ی تاكی كورد و چاندنی بیری نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆییدا و هه‌روه‌ها له‌ڕووی شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كان له رابردوو و ئێستاشدا ، چه‌ند ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانیان دژ به داگیركه‌ر و سته‌مكاران به‌رپا كردووه ، له پێناو به‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد و سه‌ربه‌خۆیی ، ئه‌وه‌ش وه‌ك زنجیریه‌كی پێكه‌وه نه‌پساوه وه‌ك شۆڕشه‌كانی بارزان، كۆماری كوردستان له مه‌هاباد ، ئینجا شوڕش و راپه‌رینه‌كان باكوور و رۆژئاوای كوردستان
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه،هه‌ندێك لایه‌نی ته‌نها كوردی زمان ، دوور له هه‌موو هه‌ستێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستیان به سه‌ر ئه‌و شاره شۆڕشگێر و ئازادیخوازه دا گڕتووه و ئێستاش دهۆڵی لێكترازان و جیاكردنه‌وه‌ی له قه‌واره‌ی كوردستان لێ ده‌ده‌ن ، ئه‌وه‌ش خه‌ونێكی دوژمنان و داگیركه‌رانه ئه‌وه‌ی به تۆپ و تانك و فڕۆكه نه‌یانتوانی ، ده‌یانه‌وێت به به‌كرێگیراوه‌كانیان بیكه‌ن ، به‌ڵام مێژووی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی پێمان ده‌ڵێت ، ئه‌و خه‌ون و مه‌رامه هه‌رگیز سه‌ركه‌وتوو نابێت