دواین هەواڵ

عێراق بەهای دینار کەم دەکاتەوە بۆ دابینکردنی مووچە

‌رێبوار محمد ئەمین

6 کاتژمێر پێش ئێستا

کورت و پووخت:
هۆکاری بڕیارەکە: 
سەرۆکوەزیرانی عێراق (علی فالح الزیدی) ئاشکرای کرد کە دابەزینی هەناردەی نەوت لە ئەنجامی جەنگ و تێکچوونی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز، حکومەتی خستە بەردەم قەیرانێکی داراییەوە، چونکە قەرز گەیشتووەتە سەروو ٢٠٨ تریلیۆن دینار و تێچووی مانگانەی مووچەش نزیکەی ٧.٧ تریلیۆن دینارە.

بژاردە سەختەکانی پێش گۆڕینی بەهای دینار: 
حکومەت پێش پەنابردنەبەر گۆڕینی بەهای دینار، سێ بژاردەی سەختی تاوتوێ کردبوو، ئەوانیش: پاشەکەوتی ناچاری، دابەشکردنی مووچە هەر ٤٥ ڕۆژ جارێک، یان زیادکردنی قەرزکردن.

نرخی نوێی فەرمیی دۆلار:
 نرخی کڕینی دۆلار لەلایەن وەزارەتی داراییەوە کراوە بە ١٥٠٠ دینار، نرخی فرۆشتن بە بانکەکان ١٥١٠ دینار، و نرخی تەرخانکراو بۆ هاووڵاتییان بۆتە ١٥٢٠ دینار
.
ئامانجی بڕیارەکە: 
بەدەستهێنانی دیناری زیاتر لە بەرامبەر دۆلاری فرۆشراوی نەوتدا بۆ ئەوەی حکومەت بتوانێت بەردەوام بێت لە دابینکردنی مووچە و خەرجییە ناوخۆییەکان بەبێ پەنابردنەبەر بژاردە زیانبەخشەکان.

دەرئەنجام و مەترسییە ئابوورییەکان: شارەزایان هۆشداری دەدەن کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەل و کاڵای هاوردەکراو و دابەزینی هێزی کڕینی هاووڵاتییان، بە جۆرێک لە بازاڕی ئاڵوگۆڕدا دۆلار هەندێک جار تێپەڕی کردووە بەسەر ١٧٠٠ دینار.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP