ئایا لە ماوەی نێوان ئەو دوو هەفتەی ڕابردوو و داهاتوو چ دەگوزەری: دۆخی ئەمریکا و ئێران بە جۆریک گیری خواردووە کە تێیدا دوورکەوتنەوە و نزیک بوونەوە لە شەڕ و ئاشتی لە یەک کاتدا بەرەوپێش دەچن.
لێکۆڵینەوە لە گەڕێکی دیکەی جەنگی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا لەم کاتەدا پێویستی بە تێپەڕین و
قووڵبوونەوەیە لە لایەنە شاراوەکان و پشت پەردەکان.
ئەگەرچی واشنتۆن پەلەی نیە، بەڵام تا ڕادەیەکی زۆر باش ئاشکرایە کە شەڕێکی سەخت، فراوان و زمینی یاخۆد ئەو جەنگەی کە ئەو دەیەوێت یاخۆد دەبێت ئەنجامی بدات لەگەل ئێران، بەهۆی جوگرافیا ئاڵۆزەکەی و کاریگەرییە ناوچەییە بەرفراوانەکەی و شاڕەگەکانی ئابوریی و وزەی جیهان (گەرووی هورمز و باب مندب)، تێچووی زۆر زیاتر لەوەیە کە پێدەچیت چیتر ناوچەکە و ئابووری جیهانی بەرگەی نەگریت.
تاران تا ئێستا کاریکی کردوە توانیویەتی تێچووی هەموو ستراتیژ و تاکتیەکەکانی واشنتون بە بەرزی بهیڵیتەوە بە جۆریک کە واشنتون ناچار بکات هەموو هەنگاویک نەهاوێژیت.لەم دۆخ و قۆناغەدا هیچ لایەنێک شەڕی ناوێت، بەڵام ناچارن وە دەبێت هەردوولا ڕێژەی هەڕەشە، فشار و شەڕی دەروونی بەرز بکەنەوە تا ئەو ئاستەی کە تێچووی بەرامبەر زۆر بەرزبکەنەوە! تەنانەت ئەگەر بگاتە گەڕێکی تری جەنگ.
لەهەمووی گرنگتر کەنالە دیپلۆماسیەکانی پشت دەرگا داخراوەکانە ، کە لەماوەی جەنگی ئەمریکا و ئێران یەکێک لە سەیرترین لایەنەکانی ململانی و گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بووە! ئەوەی لە ڕابردوو ڕوویداوە پێ یمان دەڵێت کە وردە وردە لەو خاڵەدا کە دەگاتە ئەوەی کە شەڕ ڕووبدات و هەڕەشەکان و هەنگاوەکانی دەگەنە بەرزترین ئاست و مەترسی ، بەڵام هێشتا هەستیارترین کەناڵەکانی دیپلۆماسی لە پشت پەردە لە مامەڵەدان ! دۆخی ئەمریکا و ئێران بە جۆریک گیری خواردووە کە تێیدا دوورکەوتنەوە و نزیک بوونەوە لە شەڕ و ئاشتی لە یەک کاتدا بەرەوپێش دەچن. بەڵام تا ئێستا ئەوەی دیارە براوە ئەو لایەنە دەبێت کە خۆی بەدەستەوە نەدات!
لەسەر ئەساسی جۆلەو، وتارەکان و هەنگاوەکانی رۆژانی ڕابردوو بەتایبەتی هەفتەی ڕابردوو تا ئێستا سیگنالەکانی گەڕێکی تری جەنگمان پێ دەدەن بۆیە ڕەنگە لە هەفتەکانی داهاتوو تەحددی مەزن لەڕیگا دابن پڕ بن لە هەواڵی چاوەروان نەکراو ، لێدوانی پر لە هەڕەشە .لەسەر ئەساسی ئەوەی ئەگەر لە ڕووداوەکانی ئەو دوو هەفتەی پێشتر ووردبینەوە هەندیک نیشانەمان پێ دەدەن.کە هەردولا ئەمریکا و ئێران خۆیان ئامادە دەکەن !هەفتەی ڕابردوو کۆماری ئیسلامی خۆڕیکخستنەوە و گۆڕانکاری گەورەی ئەنجام دان لە پێکهاتی سەربازیی، ئەمنی و فەرماندەیی لەسەر ئاستی بالا، پێدەچیت دوکتۆرینی ئێران بەرەو هێرشبەری بێت، هەروەها لەمە گرنگتر بەرەی سازشکاران تاڕادەیەک خرانە دواوە، گۆڕدران، دواتریش لە وتاریک دا یاریدەدەری خامنەئی محمد مخبر ئاماژەی بەوە دا کە ستراتیژی ئێران بەرەو هێرشبەرییە. هەروەها هەفتەی ڕابردوو قائانی دەستوری دا بە میلیشیاکانی عێراق کە چەکەکانیان بهێڵنەوە، هەروەها ڕاۆیژکارانی تایبەت نێردراون بۆ ئاگادارکردنەوەی تەواوی هێزەکانی سەر بە بەرەی مقاومە، لەلایەکی تریشەوە ترامپ بەردەوامە لە هەڕەشەکانی و هەروەها فەرماندەی سنتکام بە ئیسرائیلی وتوە کە گەڕێکی تری جەنگ لەڕێگایە دەبێت ئێسرائیل هاوکاری ئەمریکا بێت. بەڵام ئیسرائیل قەرارە لەمانگی دە بچێتە ناو هەڵبژاردنەوە، هەروەها هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لەمانگی یازدە کەواتە ناتانیاهۆ و ئەمریکا تابتوانن هیچ ئمتیازیک نادەن بە ئێران، بەڵام لەگەل ئەوەشدا ئەمریکا هێزەکانی لەناوچەکە ڕیکخستوتەوە، جوڵەی کەشتییە ئەمریکییەکان ، هەڕەشە لە عومان، بەڵام بەهەما شێوە ئێرانیش هەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر جەزیرەی خارک ئاوا ئێمەش لە باشووری عێراقەوە کوێت داگیردەکەین.
بەگشتی سیستەمی سیاسی لە ئێران گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە لە هاوکێشەکە لەگەڵ ئەمریکادا نەرمبوون واتە لاوازی هەروەها ئەمریکا ئەمە وەک بانگهێشتێک بۆ هێرشکردن تێدەگات. بۆیە گۆڕینی پێکهاتەو و فەرماندەکان بە مانای دەستپێکردنی ڕاستەوخۆی هێرش نییە، بەلکۆ هەوڵێکە بۆ داخستنی کەناڵەکانی کاریگەری و بەرزکردنەوەی نرخی هەر حیساباتێکی هەڵە لەلایەن واشنتۆنەوە!.
بەگشتی نیشانەکان و ئاماژەکان بەرەو ئەوەمان دەبن ئەمریکا بەدوای کۆتایییەکی یەکلاکەرەوە دا دەگەڕێت یان لانیکەم سەپاندنی کۆنتڕۆڵێکی خنکێنەر! کە ئێران ناچار بە تەنازول بکات، بۆیە ئەمریکا بە هەڕەشەی بەردەوام و ئامادەبوونی قورسی سەربازیی و تەنانەت گەڕێکی تری جەنگ دەیەوێت لەڕێگای هەرشتێک لەمانە خۆی یەکلابکاتەوە ئێران ناچار بکات ! بەکەمترین تێچوو .ئێرانیش لەهەولی ئەوەدایە دۆخەکە تێپەریت لەسەرووی هەمووشەوە مانەوەی و شکاندنی گەماروی سەری، بەرزکردنەوەی تێچووەکان بۆ ئەمریکا و بە ئیرادەیەکی پۆڵایین بەرگری بکات، تا کەمترین ئمتیاز بدات بە ئەمریکا و هەوڵدەدات جەنگەکە بەتەواوی کۆتایی پێ بهێنیت وە مەترسی گەورە لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دروست بکات لە ناوچەکەدا.کەواتە ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە هەردوولا خۆیان ئامادە دەکەن بۆ یارییەکی درێژخایەنی تری خستنی ئێرادە و تەنازول کردن، تا قووڵایی ستراتیژیی و بەرژەوەندییە سەرەکیەکانی خۆیان بپارێزن، هەردولا تەواو هەولی خۆیان دەدن تا دەتوانن بە خاڵێکی زیاترەوە بەرامبەرەکەی بهێنێتە سەر مێزەکە و نەگەنە گەڕێکی تری جەنگ .
ئایا قەیرانەکە بەرەو قۆناغیکی تر هەنگاو دەنێت ،لەکاتێک دا کە تەواو ئاشکرایە کە ڕژیمی ئێران بەو جۆرە جەنگە لەناوناچیت کە ئەمریکا لەو سێ جەنگەی پێشتری ئەنجامی دا، دەوترێت کۆپر فەرماندەیی ناوەندی سنتکام بە ترەمپی ووتوە هەموو ئەو ئامانجانەی کە بوومان دیاری کرابوون لە ماوەی جەنگی ١٢ رۆژە، ٤٠ رۆژە و ١٣ رۆژە .. بۆردومانمان کردن زیاتر لەوە هێرشەکانی ئێمە هیچ دەستکەوتێکی ئەوتویان نییە. ناچارین هێرش بکەین سەر ئامانجە دوبارەکان. کەواتە ئێتر مەگەر جەنگی مەیدانی دەست پێ بکەن یاخۆد هێرش بکەنە سەر تەواوی ژێرخانی ئێران کە ئەمەش تاڕادەیەکی زۆر سەختە ئەمریکا دەست بۆ ئەمە ببات.چۆنکە دەبێت چاوەریی وەلامدانەوەی هاوشێوەبێت لە ئێران بۆ سەر تەواوی ناوچەکە. باش دەزانێت ئێران ئەمە دەکات.
کەواتە ئەگەر گەڕێکی تری جەنگیش دەست پێ بکات، بەڵام بەشێوازی جەنگی ١٢رۆژە، ٤٠رۆژە و ١٣ رۆژە …بێت دەبێت دوبارە بینەوە سەر ڕێگای دانوستان !چوون ئێران بەو شێوازە ناکەویت و تەسلیم نابێت! بۆیە ئەگەر ئەمریکا هیچ شێواز و سیناریۆکی تری نەبێت دژ بە ئێران ،لە هێرشی زەمینی ، هێرش فراوان بۆسەر ژێرخانەوە بگرە تا بەکارهێنانی مەترسی دارترین و چەکە قەدەغەکراوەکانی ، هەروەها ئێران نەتوانیت گەماروەکەی سەری بشکینیت یان ڕێگای تر بدۆزێتەوە، ئەوا دەکرێت لەپال دۆخی جەنگ و ئاشتی لەگەل ئێران، ناوچەکە بۆ سیناریۆیکی نوێ ئامادە بکرێت ! بۆیە ئێران خۆی ئامادەکات و خۆی ڕیکدەخاتەوە..