دواین هەواڵ

لێکەوتەکانی بڕیارە توندەکەی ئەمریکا بۆ گۆشەگیرکردنی ئابووریی ئێران لە دیدگای شارەزایانەوە

‌دانا نەقی

8 کاتژمێر پێش ئێستا

بڕیاری توندی ئەمریکا بۆ سەپاندنی سزای بێوێنە و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی توندی ئابووری دژی ئێران و گەیاندنی پەیامی ئاگادارکردنەوە بەو وڵاتانەی هاوکاری دەکەن، لە دیدگای شارەزایانی ئابووری و سیاسییەوە وەک هەنگاوێکی ستراتیژی سەیر دەکرێت کە تێیدا چین لە پلەی یەکەمی ئامانجەکاندا دەبینرێت و دواتر عێراق و تورکیا دێن بەهۆی پەیوەندییە بەرفراوانە بازرگانییەکانیان لەگەڵ تاراندا و لە هەمان کاتدا کاردانەوەی خێرای وڵاتانی ناوچەکە وەک سەپاندنی سزای ئابووری و ڕاگرتنی مامەڵەی بازرگانی لەلایەن هەندێک لە وڵاتانی کەنداوەوە نیشانەی قووڵبوونەوەی قەیرانەکە و ناچارکردنی کۆمپانیا و حکومەتەکانە بۆ هەڵبژاردن لە نێوان مامەڵەکردن لەگەڵ بازاڕی ئێران یان پاراستنی بەرژەوەندییە گەورەکانیان لەگەڵ ئەمریکادا، بە جۆرێک کە ئەم گەمارۆیە دەبێتە لەمپەرێکی گەورە لەبەردەم هەر جۆرە هاوکارییەکی ئابووری و دارایی لەگەڵ ئێراندا و هاوکات دەبێتە هۆی ئەوەی کە هاوبەشە بازرگانییەکانی تاران ناچار ببن پێداچوونەوە بە ستراتیژە دارایی و وزەییەکانی خۆیاندا بکەن، تاوەکو ڕووبەڕووی سزای لاوەکی و قورسی ئەمریکا نەبنەوە.  لە جیهانێکی ئابووری کە تێیدا پچڕانی پەیوەندییەکان لەگەڵ سیستەمی دۆلاردا مەترسییەکی گەورە دروست دەکات بۆ سەر جێگیریی دارایی هەر وڵات و لایەنێک کە سەرپێچی بکات و ئەمەش وایکردووە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە بە وردی هەڵسەنگاندن بۆ هەنگاوەکانی داهاتوویان بکەن بەم مەبەستەی کە زیانی گەورە بەر بەرژەوەندییە بازرگانی و بانکییەکانی خۆیان نەکەوێت لەگەڵ زلهێزە جیهانییەکاندا.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP