لە هەموو جیهاندا، کاتێک کۆمپانیایەکی ناوخۆیی کە ملیۆنان بەشداربووی هەیە تووشی کێشە و دۆخی دارایی دەبێت، هەموو هەوڵێک دەدرێت بۆ پشتگیریکردنی ئەو کۆمپانیایە، تاکو نەچێتە دۆخی ئیفلاس و بتوانێت بەردەوامی بە کارەکانی بدات.من باس لە باشی و خراپییەکانی کۆمپانیای کۆڕەک ناکەم؛ ئەوە خەڵکە کە دەبێت هەڵسەنگاندنی کار و بۆچوونی خۆی لەسەر بکات. بەڵام ئەوەی بەرامبەر ئەم کۆمپانیایە دەکرێت، هیچ پەیوەندییەکی بە یاساوە نییە؛ بەڵکوو بەشێکە لەو هەنگاوانەی لەلایەن شیعەکان، بە پشتگیری ڕاستەوخۆی ئێران، هەڵدەگیرێن بۆ ئەوەی دەست بەسەر هەموو کۆمپانیاکانی بواری پەیوەندییەکاندا بگرن کە لە هەرێم کار دەکەن و لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندا نین.
بە دڵنیاییەوە دەڵێین ئەوەی بەرامبەر کۆڕەک دەکرێت، بڕیارێکی تەواو ئێرانی و گروپە میلیشیاکانەیە بۆ لێدان لەو کۆمپانیایانەی کە ناتوانن جاسوسییان بەسەردا بکرێت و زانیارییەکانیان بۆ بەرژەوەندی ئێران بەکاربهێنرێت.ئەم پرسە لە دوای سەرهەڵدانی ناکۆکییەکانی ئەمریکا و ئێران، زیاتر قوڵ بووەتەوە؛ چونکە ئێران و هێزە شیعەکان زۆر پێویستیان بەوەیە هەموو سەرچاوەکانی پەیوەندی و زانیارییەکانی بەکارهێنەران لە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیاندا بێت.
بۆیە، حکوومەتی هەرێم دەبێت بەرگری لە کۆڕەک بکات و ڕێگە نەدات لەلایەن ئێران و گروپە میلیشیاکانەوە دەست بەسەردا بگیرێت.