کابرا بێزارە لە کورد، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە هەموو کورد بێزارن لە ترەمپ، لەبەر ئەوەی لە سەردەمی سەرۆکایەتی ترەمپدا کورد تووشی شکست و کارەساتی گەورە بوو، و ترەمپیش بە تەواوەتی پشتی لە کورد کرد. هەر ترەمپ بوو ڕێگەی دا ئێران و گروپە میلیشیاکان دوای ڕیفراندۆم هێرش بکەنە سەر کورد. هەروەها لە سەردەمی ترەمپدا دووجار ڕۆژئاوای کوردستان تووشی کارەسات و هێرشی توندی گروپە توندڕەوە ئیسلامییەکان و تورکیا بوو. هەروەها خۆدی نێردراوی ترەمپ بوو گوتی کورد هیچ گرنگییەکیان نەماوە و ئێکسپایەر بوونە. هەروەها خودی ترەمپ بوو لە ژێر کارێگەری ئەردوگاندا دا شکستی بە پێڵانی شەری ئەمریکا و ئیسڕائیل دژ بە ئێران هێناو کاتێک ڕێگەی نەدا کورد بەشداریی شەڕەکە بکەن و سیستمی سیاسی بڕوخینن. تەنانەت خیانەتیش لە خەڵکی ئێران کرد کاتێک داواییان لیێ کرد خوپێشاندان بکەن و دواتریش یارمەتی خەڵکی نەدا و زیاتر لە چل هەزار کەس کوژران. جا نازانم کێ دەبێت لە کێ بێزار بێت، باوەڕ بکە بە هۆی سیاسەتی هەلە، ناجێگیر و بێ پرنسیپی ترەمپ، هەموو دووستەکان لە ئەمریکا بێزارن و تووشی بێهیوایی بوونە.