دواین هەواڵ

دەستپێشخەری پێنج خاڵیی چین بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری لە هەرێمی كەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

‌هەڵۆ حەسەن

8 کاتژمێر پێش ئێستا

دەقی پێنج خاڵ لە دەستپێشخەری هابەشی نێوان چین و پاكستان بۆ گەڕانەوی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەی كەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،لە 31ی ئازاری 2026، وانگ یی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆمۆنستی چین و وەزیری دەرەوەی چین، لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی پاكستان، محەمەد ئیسحاق دار لە پەكین وتووێژی ئەنجامدا و تیایدا هەردوولا بیروڕایان سەبارەت بە دۆخی ناوچەی كەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕ كرد و ئەم دەستپێشخەرییەی خوارەوەیان خستەڕوو:

یەكەم: وەستاندنی دەستبەجێی كارە دوژمنكارییەكان. چین و پاكستان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ و پێشگرتن لە شەڕیان كرد، وە هەوڵی تەواو بدەن بۆ ڕێگریكردن لە پەرەسەندن و تەشەنەسەندنی ململانێكان، هەروەها ڕێگە بدرێت پێداویستییە مرۆیی و فریاگوزاریەكان بگاتە هەموو ناوچە زیانلێكەوتووەكانی شەڕ
دووەم: دەستپێكردنی گفتوگۆی ئاشتی لە زووترین كاتدا. پێویستە سەروەری و یەكپارچەیی خاك و سەربەخۆیی نەتەوەیی و ئاسایشی ئێران و وڵاتانی كەنداو بپارێزرێت. گفتوگۆ و دیپلۆماسی تاكە بژاردەی گونجاوە بۆ چارەسەری ململانێكان. چین و پاكستان پشتیوانی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن لە دەستپێكردنی گفتوگۆكاندا، كە هەموو لایەنەكان پابەند بن بۆ چارەسەری ململانێكان بە شێوەیەكی ئاشتیانە و خۆیان لە بەكارهێنانی هێز یان هەڕەشەی هێز لە كاتی گفتوگۆكانی ئاشتیدا بەدوور بگرن
سێیەم: دەستەبەركردنی سەلامەتی ئامانجە ناسەربازییەكان. نابێت بنەمای پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی لە شەڕە چەكدارییەكان پێشێل بكرێت. چین و پاكستان داوایان لە هەموو لایەنەكانی پەیوەندیدار بەم ململانێیە كرد كە دەستبەجێ هێرشەكانیان بۆ سەر خەڵكی مەدەنی و ئامانجە ناسەربازییەكان ڕابگرن و بە تەواوی پابەندی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەكان بن و هێرشەكان بۆ سەر ژێرخانی گرینگ لەوانەش ژێرخانی وزە، وێستگەكانی شیرینكردنەوەی ئاو هەروەها بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەكان لەوانە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا ڕابگرن
چوارەم: دڵنیابوون لە پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییەكان. گەرووی هۆرموز و ئاوەكانی دەوروبەری ڕێڕەوێكی ئاوی نێودەوڵەتی گرنگە بۆ بازرگانیكردن بە كاڵا و وزە. چین و پاكستان داوایان لە هەموو لایەنەكان كردووە كە سەلامەتی كەشتییە ترانزێتییەكان و تیمەكانیان لە ناو گەرووی هۆرموزدا مسۆگەر بكەن، هەروەها بە زووترین كات زامنكردنی هاتووچۆی سەلامەتی كەشتییە مەدەنی و بازرگانییەكان بەناو گەرووەكەدا و بە خێرایی كەشتیوانی ئاسایی لە گەرووەكەدا بگەڕێننەوە
پێنجەم: پاراستنی سەروەری جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان. چین و پاكستان داوای جێبەجێكردنی فرەلایەنی ڕاستەقینە و كاركردنی پێكەوەیی بۆ بەهێزكردنی ڕۆڵی گرنگی نەتەوە یەكگرتووەكان و كە ئاشتییەكی بەردەوام لەسەر بنەماكانی جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان و یاسا نێودەوڵەتییەكان بنیات بنرێت

سەرچاوە:
https://www.fmprc.gov.cn/eng/wjbzhd/202603/t20260331_11884511.html

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP