دواین هەواڵ

کۆمەڵی دادگەری و ئێران و جیهاد ..!

‌بەشدار بازیانی

10 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ڕاستی دا تێناگەم پەیوەندی نێوان کۆماری شیعەی ئێران و کۆمەڵی دادگەری ئیسلامی کوردستانی سوونی ،لە کوێی ئیسلام و جیهاد و قەزیەی کوردی دایە ؟وا ئەندام و ڕۆژنامەڤان و سیاسیەکانی کۆمەڵ جەنگی ئەمریکا _ ئێران بە شەڕ و جیهادی ئیسلامی دەدەنە قەڵەم !!

لە پاشخانی فیکری کۆمەڵدا "شیعە لە ئەهلی سونە و جەماعە نین و ئەسڵەن بەهۆی ئینحیرافاتیان کافریشن"
مامۆستا دلێر گەرمیانی فەتوای دەرکرد کە جەنگەکە "جەنگی کوفر و ئیسلامە و دژایەتی ئێران ڕاستەخۆ بەکوفر دەدرێتە قەڵەم و دژایەتی ئەم ڕایەش دژایەتی خواو قورئانە " (هەڵبەت فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمانی عێراق حی علی الجهاد کردوە)

وە میدیای حزبەکەش بەهەمان ستایلی میدیا ئێرانیەکان ڕوماڵ دەکات و قەوارە زایۆنیەکە و شەهیدانی غەدر و الخ ...
ــ گرفتی پارتە ئیسلامیەکانی باشور ئەمەیە ،حوکم و دەقەکان بەپێی بەرژەوەندی ئایدۆلۆژیستی و مەزهەبیەتیان دەگونجێنن ،دەنا پارتێکی پاشخان جیهادی سونی چۆن پشتی شیعەیەکی مەزهەبی پەڕگیر دەکات !

ــ ئەو بەڵگە و بیانوانە باتڵن کە دەڵێت مادام دژبەرەکەی ئێران جولەکەیە کەواتە پشتگرتنی ئێران ئەرکە ( خۆ دوژمنەکەی ئۆکراینا ڕوسیایە کەواتە چون بۆ ئۆکرانیا جیهادە ؟!
هەرچی ئایەت هەیە بیکەنە دەلیل بایی ئەوە نیە کە سوپای پاسداران و ڕژێمەکە دەستیان سورە بەکوشتنی هەزاران کورد و لەنێویاندا (مامۆستا ناسری سوبحانی و کاک ئەحمەدی موفیی زادە و شەهید قاسملوی سەرکردە )

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP