دواین هەواڵ

ئایا ترامپ لەم جەنگەدا تەنیا ئێرانی دەوێت؟

‌تەنیا کوردی

6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەوەی ئەمریکا دەیڵێ، مەرج نییە رێک ئەمە ئامانجەکە بێ، ئێستا ھەموو جیھان چاوی لەسەر جەنگی ئەمریکاو ئیسرائیل لە دژی ئێرانە، بەڵام لە قوڵایی ئەم جەنگەوە ئەمریکا وڵاتێکی رکابەڕ و زلھێزی جیھانی لە پشتەوەی جەنگی ئێران راوکردووە، ئەویش چینە…لێرەوە وردە وردە دەچینە سەر ئامانجەکە…

دوو ڕەنگی ناو یەک ماڵ: دیموکراتەکان و کۆمارییەکان

دیموکراتەکانی ئەمریکا راشکاوانە دەڵێن، ترامپ تەنیا ھەڕەشە دەکات، بەڵام ناتوانێ ئەم جەنگەی لەگەڵ ئێران ھەیە بیباتەوە، ئەوان دەڵێن، لەم جەنگەدا بەبێ دەسکەوت دەکشێتەوە..
کۆمارییەکان: لای ئەوان، ترەمپ یارییەک دەکات کە کۆتاییەکەی هەر بردنەوەیە؛ جا بە ڕێککەوتنێکی نوێ بێت یان بە تەسلیمکردنی ئێران،  لەژێر فشاری ئابووریی و جەنگدا.

ئامانجی راستەقینە چینە
بەشێک لە شرۆڤەکارانی دەولی وای دەبینن، کە  بابەتەکە تەنیا تاران نییە. تاران لێرەدا تەنها خاڵێکی پشکنینە لەسەر ڕێگای ئاوریشمی نوێی چین، ستراتیژیی ئەمریکا لە سەردەمی ترەمپدا، گۆڕینی نەخشەی وزەی جیهان بوو،  بە وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی ئێران و کۆنترۆڵکردنی ڕێڕەوەکانی وزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکا پەیامێکی ناڕاستەوخۆ بەڵام کوشندەی بۆ پەکین نارد کە بە چین دەڵێ، هەژموونی ئابووریی ئێوە بەندە بەو وزەیەی کە کلیلی دەرگاکانی لای ئێمەوە دەبێت، چونکە گەر ئەمریکا وانەکات ئەوا لە ڕووی ئابوورییەوە دەکەوێتە دوای چینەوە..

لەم جەنگەدا ئەمریکا دەیەوێ:
یەکەم، داخستنی دەرگاکانی ناوچەکە: بێبەشکردنی چین لە هاوبەشێکی ستراتیژیی وەک ئێران.
دووەم، کشانەوەی وڵاتانی خەلیج لە مامەڵەی گەورەی ئابووری و وزە لەگەڵ چین.
سێیەم،  ناچارکردنی پەکین: کاتێک چین نەتوانێت بە ئارەزووی خۆی نەوت و وزە لە ناوچەکە دابین بکات، ناچار دەبێت لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن نەرمی بنوێنێت.

سەبارەت بە تارانیش تا ئێستا جەنگ بەردەوەمەو دەبێ چاوەڕێیی حەفتەی داھاتوو بین، کە ئەمریکا قۆناغی جەنگەکە بەکوێ دەگەینێت، ئێران رادەست دەبێ، یانیش جەنگەکە درێژەی دەبێت.

دەرئەنجام
ترامپ  لەڕێگەی جەنگەوە نەخشەی ئابووری دەکێشێت،  ترەمپ دەیەوێ ئێران گۆشەگیر بکات، خەلیج والێبکات، وەک ئەوەی وڵاتانی لاتینی ئەمریکای وا لێکرد، ئەمە گۆشەگیرکردنی چینە، بۆیە ئەمریکا دەیەوێ بەتەواوەتی کلیلی نەوت و وزە بخاتە گیرفانی و بەم شێوەیە ھەموو ئەو خەونەی چین ھەیبوو لە رێگەی ھێڵی ئاوریشم، پەکی بخات، ئەورووپاش ئیتر ناچار بە ئەمریکا بکات کە ناچاربێ پێداچوونەوە بە گرێێەستەکانی بکات لەگەڵ چین و جارێکی تر بگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی ئەمریکا، ئەمە دیوە شاراوەکەی ترامپە لە جەنگی دژ بە ئێران دا.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP