هەڵکەوتەى جوگرافیاى کوردستان کەوتۆتە چەقى بەریککەوتنى جەمسەرەکان و شەڕو پێکدادانانەکان ، لە رابردوو و ئێستاشدا هەمیشە ، گەلى کوردو سەرکردایەتی سیاسى هەوڵى داوە ، دۆزى کورد و مافەرەواکانى تێکەڵ بەهیچ شەڕوململانیی زڵهێزە ناوچەیی و نێوەدەوڵەتییەکان نەکات بەڵکو هەمیشە بە سیاسەت و دیپلۆماسى ژیرانەى هەوڵى داوە بەشێک بێت لەچارەسەرى و ئاشتى
لە ئێستاشدا کە شەڕوپێکدادان لە نێوان ئەمەریکاوهاوپەیمانانى لەگەڵ ئێران دەستیپێکردووە ، مێژووى ئەو ململانێییانە بۆ نزیکەى نیو سەدەى رابردوو دەگەڕێتەوە ؛ ئێستا ئەو هێرش و ڕووبەڕووبوونەوەیە بە پێشکەوتوو ترین چەک و تەکنۆڵۆژیا دەستیپێکردوە ، لەهەمانکاتیشدا ,پریشکى ئاگرى ئەو شەڕ بەر وڵاتانى ناوچەکە و بەتایبەتى هەرێمى کوردستانیشى گڕتۆتەوە ، لەگەڵ ئەوەى هەرگیز کوردستان بەشێک نەبووە لەو جەمسەر بەندییانە و لەماوەى چەند ساڵى رابردوودا ، چ ئێران و چ گروپە میلیشیا لە یاسا دەرچووەکان پەلامارى شوێنە ئابوورى و سڤیلەکانى هەرێمى کوردستان دەدرێت
ئەوەى لەماوەى 47 ساڵى رابردوو ئێران وەک شۆڕش و بەرەى موقاوەمە ناوى دێنێت ، بەناوى بەرگریی و دژایەتیکردنى هەژموونى دەرەکى بووە بەتایبەت , شەڕى ئەمەریکاوئیسرائیل وەک دوژمنێکى سەرەکیی ، شەرعییەتى لە ڕابەرى ئێران وەڕگرتووە لەم بارەیەوە ، ئەوەى جێگەى هەڵوەستە کردنە و جیاوازە لە هەموو ئەو شەڕانەى لە رابردوودا ، ئێران بەرامبەر نەیارانى و بەتایبەتى شەڕى 8ى ساڵەى ئێران وعێراق و شەڕى کەنداو ، جەنگێکى تەکتۆلۆژیا و مووشەکى کیشوەر پێوە و فڕۆکەى بۆمبڕێژکراوە و لەهەمانکاتیشدا شەڕێکى گشتگیرى ناوچەیی و نێودەوڵەتیی و ئابوورى و یەکلاکەرەوەیە بۆ گۆڕینى نەخشەى نوێی سیاسى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا
لەگەڵ ئەوەى پاش رووخانى ڕژێمى بەعس ، ئێران بەڕێگەى چەندین گروپى میلیشیایی و بەرفراوانکردنى هەژموونى خۆى لەناوچەکەدا ، بەرفراوانکردنى بەرەکانى پێشەوەى ئێران بووە وەک قەڵغانێکى بەهێز و دوورخستنەوەى هەڕەشە و مەترسییەکانى ئەمەریکاو ئیسرائیل ؛ بەڵام لە دواى 7ى ئۆکتۆبەرى 2023 قۆناغى شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان ئەمەریکاوئیسرائیل و ئێران چووە قۆناغێکى نوێیەوە ، بەشێوەیەک هەر دوو لایەنى جەنگەکە گەیشتە ئەو باوەرەى دەبێت شەڕى یەکلاکەرەوە و سەپاندنى هەژموونى خۆیان لە ناوچەکە بکەن ، بۆیە لە نێو ئەو هەڕەشانەدا هەموو جۆرە مووشەکى بالستیک و فڕۆکەى پێشکەوتوو بەرامبەر بەیەکدى بەکار هێنرا
ئەوەى جێگەى هەڵوەستەکردنە ، بەراوەرد کردنى رەوشى ئابوورى و کۆمەڵایەتى و ئەمنى و نێو خۆیی ئەو وڵاتە و ئینجا ئەو شەڕە تەکنۆلۆژییاییە ، ئەستەمە ئێران بتوانێت بەرگەى ئەو شەڕە بگرێت ؛ بەتایبەت هێرشى تاران بۆ سەر وڵاتانى ناوچەکە ، گەورەتر بوونى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ، ئەرکى ئێران قورستتر دەکات ، بۆیە، بەردەوامى بەکارهێنانى مووشەک و درۆن ، نەک هەر زیانى گەورەى زیاتر بەر کۆمەڵگەى ئێران دەگەێنێت ،بەڵکو زیانى گەورەى ئابوورى بەر تاران دەگەێنێت و زیاتر شەرعییەتى نێودەوڵەتى ئێران لەدەست دەدات
ئەوەى ئێستا و دواى ئەو ڕووداو وپێشهاتە نوێیانەى ناوچەکەى شەڕى ئەمەریکاوئیسرائیل و ئێران چاوەروان دەکرێت بریتین :
یەکەم ،، بە شکستى ئێران ، کاریگەرى لە سەر عێراقى شیعی دادەنێت و هەرێمى کوردستان دەتوانێت هەنگاوەکانى بەرەو بەدیهێنانى ئامانجەکانى بروات
دووەم ،، ڕووخانى ئێران ، کاریگەرى لەسەر هەموو ناوچەکە دادەنێت بەتایبەتى وڵاتى تورکیایش , ئەوەش وادەکات کاریگەرى لەسەر باکوورى کوردستان و هەنگاو نان بەرەو دەستکەت و مافى زیاتر بنێت لەم بەشەى کوردستان ،چونکە کوردستان خاوەنى سنوورێکى بەرفراوانە لەناوچەکە دا و ئەوەى هەیە نێوان هەر چوارپارچەى کوردستان ، سنوورە دەستکردە ، بۆیە ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ بەهێزى و یەکدەنگى کورد و نزیکبوونەوە لە ئامانجەکانى و دوور کەوتنەوەى هەرەشە ومەترسییەکان لەسەر گەلى کورد
سێیەم ،، بە شکستى دەسەڵاتى ئێستاى ئێران و هاتنەکایەى هەلومەرج و دەرفەتى نوێى بۆ گەلى کورد و رۆژهەڵاتى کوردستان ،بەتایبەتى کە سنوورێکى دەستکردنى 1100 کیلۆمەترى هەیە بۆ شارەکانى باشوورى کوردستان ، هەموو کورد دەتوانێت پشتیوانى یەکتر بن ، گەلى کورد خۆى لە هەوو ئەو سنوورە دەروونى و بەرژوەندیی خواز و فشارى داگیرکەران کە دەیان ساڵە لە نێوان گەلى کورد لە هەر چوار بەشى کوردستان دروستیان کردووە هەر لە مەهابادوە و قامشلۆ و لە ئامەدەوە و هەولێر تەبایی ویەکبوونى و تێکەڵبوونى کورد بێتە ئاراوە
چوارەم ،، بۆیە ، لە سەروبەندى ئەم گۆڕانکارى وپێشهاتە نوێیانەدا , ئەرکێکى نیشتیمانى و نەتەوەیی مەزنە لەسەر هەموو هێزولایەنە کوردستانییەکان لە هەر چوار بەشى کوردستان ،بە ستراتیژى نەتەوەیی و نیشتیمانى سوود لەم دەرفەتە مێژووییە وەربگیرێت و بە ئاڕاستە ئامانجە لەمێژینەکانى گەلى کورد
ئێستا بەشێوەى راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەرێمى کوردستان لە ناوەندى ئەو شەڕ و گۆڕانکارییانەدا و بەرەو قۆناغێکى هەستیار دەروات ، زۆر گرنگە گشت هێزولایەنەسیاسیەکان ، درک بەو بەرپرسیاریەتییە مێژوییە نیشتیمانى و نەتەوەییە بکات و دەبێت بەرژوەندى نەتەوەیی ونیشتیمانى پێش هەموو پرسێکى دیکەوە بێت و کاتى ئەوە هاتووە و وەک زەروورەتى مێژوویی ، بە ڕۆحێکى کوردانە ، دوور لە هەموو بەرژوەندى تەسکى حزبى ، ڕێزەکانى گەلى کورد خۆیان یەک بخەن و ساز وئامادە بن بۆ یەکهەوڵوێستى لە پێناو بەدەسهێنانى مافى سەربەخۆیی کوردستان