چەند ساڵێك بەر لە ئێستا ئەردۆغان، لە لایەن توركەكانی ئەڵمانیا و بە پاڵپشتی حكوومەتی توركیا، مزگەوتێكی لە كۆڵن كردەوە، ئەمە بووە بابەتێكی گرنگ و میدیاكانی توركیا زۆر بەگرنگەوە باسیان كرد، تەنانەت ئۆپۆزسیۆنی توركیاش بەگرنگەوە باسیان لەو هەنگاوە كرد، یەك چالاكوان یان رۆژنامەنووس نەبوو لە بەهای ئەو رێوڕەسمە كەم بكاتەوە.
سەرۆك بارزانی، لە پاریس بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی پیادەڕێیەك كرد بەناوی پێشمەرگە، كە شارەوانیی پاریس وەكوو رێزێك بۆ قوربانی پێشمەرگە لە شەڕی داعش، ئەو پیادەڕێیەیان بەناوی پێشمەرگەوە كرد و میدیاكانی جیهانیش بە گرنگەوە باسیان كرد، كەچی بەشێك لە بەناو چالاكوانان و رۆژنامەنووسان، رەخنەی لێدەگرن و لە بەهای ئەو رێورسمە كەم دەكەنەوە.
تۆ وەرە وڵاتێكی وەكوو فەڕەنسا رێز لە پێشمەرگە و سەرۆكەكەت دەگرێت و پیادەڕێیەكی بەناو دەكات، كەچی تۆ گاڵتەت پێی بێت، وەڵاهی ئەمە بەس لەناو كورددا هەیە.
ئەگەر لە پاریس پیادەڕێیەك بەناوی (مەحمەدچی) واتە سەربازی تورك بكرێت و رۆژنامەنووسێك یان چالاكوانێك گاڵەتەی پێ بكات، نەك لە توركیا وەدەری دەنێن، گوێشی دەبڕن، چونكە گاڵتەكردن بە سەربازی وڵاتەكەت باجەكەی قورسە.
دوژمن لە بەرەی جەنگدا دیارە و دەزانیت كێیە، ئەو دوژمنەی ترسناكە، ئەو خاینانەن كە لەناو وڵاتی خۆتدا بوونیان هەیە.
بژی پیادەڕێی پێشمەرگە لە پاریس و نەعلەت لەوانەی گاڵتەیان بەو رێوڕەسمە و سەروەرییەی پێشمەرگە دێت.