دیارە پرسی ھێرشە درونییەكان بۆ سەر ھەرێم، درێژكراوەی ھەمان ئەو سیاسەتەیە كە لەلایەن ھێزە پرۆكسییە شیعەكان بە پاڵپشتی راستەوخوی ئێران دژی ھەرێم ئەنجام دەدرێت. زۆر بە روونی ئاشكرایە كین ئەوانەی لە پشت ئەم ھێرشانەدان. یەكەم، ئێران ھۆكاری یەكەمی ئەم ھێراشانەیە و بەبێ گلوپی سەوزی ئەو ولاتە ھەرگێز ئەو گرۆپە میلیشیانە ھێرشی درۆنی ناكەنە سەر ھیچ ناوچەیەك. بوویە، ئێران راستەوخوی دەستی ھەیە لە ھاندانی پرۆكسییەكانی بۆ ھێرش كردنە سەر ژێرخانی ئابووری ھەرێم.
دووەم، گرۆپە پرۆكسییەكانی ئێران بەتایبەت بەرەی بەناو موقاومە راستەوخو ئەم ھێرشانە ئەنجام دەدەن. سێییەم، ھێزەكانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەكان بەتایبەت (غەزعەلی، مالیكی ھادی عامری) دەستیان لەم ھێرشانەدا ھەیە. چوارەم، ئەوەی لە ھەموویان سەیترە ئەوەیە حكوومەتی سوودانی بێدەنگە بەرامبەر ئەم ھێرشانەی دەكرێتە سەر ھەرێم. ئەگەر بەراست سوودانی دژی ئەم ھێرشانەیە، دەبێت راستەوخوو بۆ رایی گشتی دیاری بكردایە كە كام لایەن و ھێزی پرۆكسی ئێران ئەم ھێرشانە ئەنجام دەدەن. ئەگەر راستە حكوومەتەكەی سوودانی پێناكرێت بەرگیری لە سیادە و سەروەری خۆی بكات، دەبێت داوای لە ئەمریكا بكردایە رووبەرووی ئەم ھێرشە تیروەریستیانە بێیتەوە. بەلام دیارە حكوومەتی سوودانیش بەر ھەر ھۆكاریك بێك نایەوێت ئەو گرۆپانە ئاشكرا بكات.
پرسیاری سەرەكی لێرەدا ئەوە بوچی ئەم ھێرشانە ئەنجام دەدرین: لە سەر ئاستی كوردستان :
1- تێكدان و لە ناوبردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان
2- ناچاركردنی كومپانیا بیانییەكان بۆ ئەوەی ھەرێم بەجێبھێلن
3- دەست بەسەردا گرتنی مەلەفی نەوتی ھەرێمی كوردستان
4- ھەرێمی كوردستان نەتوانێت لە رووی ئابوورییەو خۆی بگرێت یان گەشە بكات . بەتایبەت نەبێتە ئەكەرێكی گرنگ لە رووی نەوت و گازەوە و نەبێتە بەدێلێك بۆ ھەناردەكردنی گازی ئێران بەتایبەت لە عێراقدا
5- گەمارودانی ھەرێم لە رووی ئابوورییەوە و ناسەقامگیر كردنی . ھەروھا، ھەۆلدان بۆ لاواز كردنی پارتی و پێگەكەی بەتایبەت لە پرۆسەی ھەڵبژاردنەكاندا.
لە سەر ئاستی عێراق ھۆكارەكان ئەمانەن:
1- ململانی نێوان مالیكی و سوودانی ھۆكاریكی تری ھێرش كردنە سەر ھەرێم و برینی بووچەی فەرمانبەرانە. بەتایبەت لەوانەیە مالیكی و ھاوپەیمانەكانی ئێران بیانەوێت لەو ڕێگەیەوە لە پێگەی سوودانی بدەن. ئەمەیش لە رێگەی ئەو گەمەیەوە كە ئەگەر سوودانی دژی ئەو میلیشیانە ھەڵویست وەربگرێت ئەوا لە ناو شەقامی شیعە و گرۆپە میلیشیاكان دژایەتی دەكرێت و پێگەی لاواز دەبێت. ئەگەریش بێ ھەلوێست بێت ئەوا ھاوسوزی و پاڵپشتی كوردەكان بەتایبەت پارتی لە دەست دەدات لە ھەڵبژاردنەكانی داھاتوو دژایەتی دەكرێت. كەواتە لە ھەر دوو لایەندا گەمەی ھاوپەیمانەكانی ئێران لە بەرژەوەندی سوودانی نییە.
2- ھاوپەیمانەكانی ئێران دەیانەوێت سوودانی وەك پیاوێكی زۆر لاواز پێشان بدەن كە ناتوانێت ئاسایش و سەقامگیری عێراق بپارێزێت. لێرەدا سوودانی دەزانێت تەنانەت ئەگەر ئەو گرۆپە میلیشیاكان ئاشكرا بكات كە دەستیان ھەیە لەو ھێرشانەدا ھەیە ناتوانێت ھیچ رێوشوێنێك بەرامبەریان بگرێتەبەر. ھەروەھا ئەگەر داواش لە ئەمریكا بكات لەم رووەوە یارمەتی عێراق بدات ئەو كات شیعەكان وایی لێكدەدەنەوە كە سوودانی چووتە ناو پرۆژەی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆ ئەوەی كودەتا لە دژی شیعەكان بكات. بوویە، سوودانی دەیەوێت لەسەر حسابی كورد و ھەرێم بێدەنگی ھەڵبژێرێت بۆ ئەوەی لە ھەڵبژاردەنكاندا توشی ھیچ زیانێك نەبێت.
3- سوودانی و تەنانەت ھەموو شیعەكان دەزانێت پێگەی كورد و ھەرێم لە بەغدا لاواز بووە و پەرتەوازەیی تەواو ھەیە لە ناو ھێزە كوردییەكان و ناتوانن سیاسەتێكی ھاوبەش بەرامبەر بەغدا بگرنە بەر و ناتوانن ئەوانە سزا بدەن كە دژایەتی ھەرێم دەكەن. بەتایبەت دوای ھەڵبژاردنەكان ھێزە كوردییەكان ئەوەندەی بە دوای پوست و پلە دەگەرن و مڵملانێ یەكتر دەكەن لە خەمی ئەوەدان نیین كەی دوبارە لە ناو شیعەكان دەبیتە دەسەلاتدار یان كام لایەن گرنگە پالپشتی بكرێت. ئەمەیش واتە پێكھاتەی شیعە و سەركردەكانیان دەزانن لە دژایەتی كردنی كورد ھیچ باجێك نادەن و ھیچ ترسێكیان نییە لە دوای ھەڵبژاردەنەكان. ئەگەر سوودانی سوور بزانێت لیستە كوردییەكان لە دوای ھەڵبژاردنەكان سزایی دەدەن و ھەرگیز پاڵپشتی ئەو ناكەن بۆ پوستی سەرۆك وەزێران و تەنانەت ئامادە دەبن لە پرۆسەی سیاسی بكێشنەوە. نە سوودانی و نە ھیچ سەركردەیەكی شیعە جورئەتی ئەوەیان نەدەكرد بەو ئاسانییە مووچەی خەڵك ببرێت و كوردستان دروون باران بكەن. ئەمەیش خراپتر ئۆپۆزسیونێك درووست بووە رۆلی زۆر خرابی ھەیە لەو ململانییەی لە گەل بەغدا ھەیە.
4- لە سەرئاستی ناوچەكەش وەك گوتمان پەیامی ئێران ئەوەیە ئەگەر دووبارە شەری ئیسرائیل و ئێران دەستپێبكات، ئەوان ئێران لە رێگەی پرۆكسییەكانی ھێرش دەكاتە سەرچاوەكانی نەوت نەك ھە ر لە ھەرێم، بەڵكوو لە تەواوی ناوچەكەدا بە تایبەت لە ولاتانی عەرەبیدا.