گەلی کورد لە باشوری کوردستان لە ئێستادا لە بارودۆخێک دایە،پێویستی بە یەک دەنگی و یەک ریزی و یەک گوتارییە،نەک ئەوەی هەر یەکە بە ئاوازێک بیژەنێ ،چونکە ئەمڕۆ سەرەڕای قەیرانی لە گەڵ عێراق گۆڕانکاری ناوچەکەش لە ئان و سات دایە بە تایبەت دوای کەوتنی رژێمی ئەسەد،لە دەرەنجامی شەڕی حەماس و حزبوڵای لوبنان و حوسیەکانی یەمەن و بەرەی مقاوەمەی نیزیک لە ئێران ،کە مەترسی بون بۆ سەر ئەمەریکاو ئیسرائیل و وڵاتانی رۆژئاوا،کە وای کردوە بیر لە داڕشتنەوەی نەخشەی ناوچەکە بکرێتەوە بە ویستی ئەمەریکاو بە قازانجی ئیسرائیلی هاوپەیمانانیان ،کە دیارە دوای دەسبەکاربونی ترامپ زۆر لە ماکەکانی ئەو گۆڕانی نەخشە ناوچەییە بە دەر دەکەوێ،سەیرەکە لەوەدایە کورد هەر کاتێ یەک گوتار بوبێتن دوژمن نەیتوانیوە زەفەری پێ بهێنن،کە یەکڕیزی زیاتر کاری لە پێشینەی ئەمڕۆی هێزە سیاسییەکانی کوردستانە لە باشوری کوردستان،چونکە گرنگە هەڵوێستی یەکگرتوو هەبێت بەرامبەر بە نادادی حکومەتی عێراق سەبارەت بە موچەو قوتی خەڵکی،کەچی حزبە بەناو ئیسلامیەکانی کوردستان وەک یەکگرتوو کۆمەڵ لە جێگای ئەوەی لە بەرەی گەلەکەیان بن بۆ فەراهەمکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران لەکۆبونەوەی چارەنوس سازی حکومەتی هەرێم یەک هەڵوێست بن،بایکۆتی کۆبونەوەکە دەکەن و،ئامادە نین بە یەک گوتار لە بەرەی گەلەکەیان دا بن،لە کاتێک دابونی حزب و گروپە ئیسلامیەکان لە ئێستای بارودۆخی کورد و لە کوردستان هیچ مانایەک و لێکدانەوەیەک هەڵناگرێت کە شایانی ئەوە بێت بەو فرەییە کە سیاسیە ئیسلامیە کوردیەکان بڕەوی پێ بدەن.
جارێ کورد لە ئێستادا کە لە قۆناغی ڕزگاری نیشتمانی دایە جگە لە خەباتی نەتەوایەتی و ناسیونالیستی کوردی نە پێویستی بەوە هەیە بزوتنەوەی ئاینی بڕەو پێ بدات نە پێویستی بەوەیە خەباتی چینایەتی بکات لە بەر ئەوەی وەک ئاماژەمان پێ دا کەوا گەلی کورد قۆناغی خەباتی ڕزگاری نیشتیمانی نەبڕیوەو بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەو ئەرکە قورسەش هێشتا زۆر کەندو کۆسپ و دژواری لە ڕێگادایە چ جای بگاتە خەباتی ئاینی یان خەباتی چینایەتی ،ڕاستە گەلی کورد گەلێکی موسڵمانە بەڵام لێرەدا پرسیارێک دروست دەبێت خەباتی ئاینی یان بونی ئەو هەموو جوڵانەوە ئاینیە بەناوی جۆراو جۆروو بەپەیڕەو کردنی سیاسەتی جۆراوجۆر لە پای چی لەکاتێک دا هەموو موسڵمانێکی کورد مومارەسەی ئاین و بڕوای خۆیان دەکەن تا ئێستا کەسێک ڕێی پێ تەنگ نەکردون لەسەر بڕوابونی ئاینیان بڵێن بەری چاویان کلی پێوەیە،
کەواتە ئەوەی دەکرێت ئەگەر زیادە نەبێت شک و گومانی نیە کە دەسیسەی داگیرکاران و دوژمنانی کوردە کە دروستیان کردوە بە ناوی ئیسلامەوە لە کاتێک دا کە کورد لەم هەرێمەی باشوردا جورە سەربەخۆییەکی بە خەباتی پێشمەرگانەو خوێنی شەهیدان بەدەست هێناوە و هێشتا بە ڕزگاری نیشتیمانی نەگەیشتوەو هێشتا مەترسی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان وەک مۆتەکە لەسەر دڵمانن دەکرێت جاری ئەوەی خۆی بەکورد دەزانێ و دڵی بۆ خاک و گەلەکەی دێشێت بیر لە هیچ جۆرە ئایدیایەکی غەیری نەتەوەیی نەکاتەوە جگە لە هەوڵی دەستە کۆمەڵی بۆ ڕزگاری نیشتمانی.
دیارە دوای بڕینی ئەو قۆناغە هەستیارە کە ڕزگاری نیشتمانیە بیروبۆچونە جیاوازەکان دەتوانن خەباتی ئاینی یان چینایەتی بۆ بنیاتنانی ووڵات بڕەو پێ بدەن نەک ئێستاکە کە خۆمان هیچ لە توێشە بەڕەکەمان دا نیە دەیان کلکمان بەدوای خۆمان دا ڕست کردوەو کێشە بۆ ئەرکە قورسەکی ڕزگاری نیشتمانی دروست دەکەین.
بۆیە دەپرسین لە ئێستادا کێ و کام کوردی موسڵمان لەم هەرێمە لەسەر ئیسلام بونی یان چونی بۆ مزگەوت و بۆنە ئاینیەکان ڕووبەڕوی لێپرسینەوە کراوەتەوە ئەی کەواتە بونی ئەم هەموو حزبە ئیسلامیە لەپای چی؟.