بۆ یەکەمجار حکوومەتی هەرێمی کوردستان دۆسیەیەکی گرنگی ناوبژیوانیی لە دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە لەندەن لە دژی کۆمپانیای (گەنەڵ ئینەرجی) بردەوە؛ کۆمپانیاکە لقێکی دیکەی تایبەت کردبوەوە بە کێڵگەی میران و بنەباوی بەناوی GEMBBL، کە گرێبەستی لەسەر شێوازی "بەشداری بەرهەمهێنان" لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکردبوو.
پرۆسەی دادگاییەکە "یان ڕاستتر وایە بوترێ نێوبژیوانییەکە" بەپێی یاسا و میتۆدەکانی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لەندەن بەڕێوە چوو. لەکاتێکدا کۆمپانیاکە بڕیار وابوو ئۆپەرەیشنی خۆی بکات، بەڵام وەک سەت جاری دیکە لەسەر ئەم کۆمپانیایانە دەنگم هەڵبڕیوەو خۆ-بەخشانە بۆ بەرگریی لە خاک و مافی کوردستان قسەمکردوە؛ ئەمانە کۆمپانیای جیهانی نیین، چوونکە زۆربەیان تەنها لە هەرێمی کوردستان ئیشیان پێدراوە؛ هەیانە وەکو ئەم
"گەنەڵ ئینەرجی"یە؛ یەکەم ئەزموونی کارکردنی ئەوەبوە بێت بۆ گیانی بیرە نەوتەکانی هەرێمی کوردستان! جاری پێشوو لە کێڵگەی تەق تەق بۆیان چوە سەر..بەڵام ئەمجارە بە ڕێگەیەکی دی دۆڕاندیان؛ ئەمەش کۆتا ئەزموونیان دەبێت لە هەرێم. سەرەکیی یاسایی لەم ناکۆکییەکەدا یەکلاییکردنەوەی ئەوە بوو کە ئایا حکوومەتی هەرێمی كوردستان مافی هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەسانەی هەبووە یاخود نا؛ دادگاکە وتی "بەڵێ، دەتوانێ".
بەهۆی بەردەوامیی شکستی ئەو کۆمپانیایر لە پەرەپێدانی ئەو دوو بلۆکە، حکوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری کۆتاییهێنان بەو گرێبەستانەی لە بلۆکی میران و بنەباوی لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا.لە رۆژی ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، حکوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداریی کۆتاییهێنانی ئەو گرێبەستانەی نارد بۆ GEMBBL. بەم کۆتایی ٢٠٢٤ ش دادگای نێوبژیوانی لەندەن بڕیاری کۆتایی لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان دەرکرد.
بە کورتییەکەی، دەنگ هەڵبڕینەکەی ئێمە ئەوەبوەو ئەوەیە کە خەڵکی تری کورد هەیە کە پێ؟شوتر لەناو دامەرزاوە باڵاکانی حوکمڕانی کوردیدا بەرپرسیاربوە، ئێستا لەدەرەوەی بازنەکەیە؛ چەندین جار هانی ئەم کۆمپانیایانە دەدات کە دژی هەرێمی کوردستان واو،،وا بکەن تا چەند ملیارێک ببەنەوە! پێشووتر خەڵکی تر و کۆمپانیای دیکە توانیویانە بە ملیار دۆلار لەو هەرێمە داماوە ببەنەوە؛ ئێستا چاوەکان کراوەترن!
یەکێک لەوخاڵانەی بەردەوام جێی سەرنجە؛ کورد سیاسییە ڕۆشنبیرەکانی و ڕۆشنبرەکانی بەگشتی کارەساتبارترن! سوور دەزانێ لە سەردەمی "مادد" ەوە تا ئێستا ئەم چەند ساڵە کورد دەرفەتی وەهای نەبوە؛ کەچی لە تەنگانەو لە کاتە هەستیارەکاندا دەیەوێ گورز لەو نیشتیمانی دایک و خاک و تاکە بدات کە بەشێکن لەو!