دواین هەواڵ

پارتی سەرمەشقی ئاوەدانی و ئارامییە

‌فرسەت سەید شوكر

17/09/2024

پارتی بە کردار سەلماندوویەتی کە لە خەمی ئاوەدانی و ئارامی کوردستانە، ستراتیژییەتی ئاوەدانی ڕەنگدانەوەی سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە، 
پارتی لە کاروانی ئاوەدانی هەمیشە سەرمەشق و پێشەنگە چونکە باوەڕی پتەوی بنیانتانی بە کوردستانێکی بەهێزتر هەیە، لەو پێناوەشدا هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ کە ناوچە بە ناوچەی کوردستان ئاوەدان بکاتەوە.

ئارامییە بێ وێنەکەی هەرێمی کوردستان، دیدگا و ئەجێندای سیاسی پارتییەوە سەرچاوە دەگرێت، قوربانیدانی پارتی لەپێناو تەناهی و سەقامگیری، دەرخەری ئەو حەقیقەتەیە پێشەنگایەتی پاراستنی کوردستان  وانەیەکە دەبێت هەمووان لە پارتییەوە فێری ببن.
خۆڕاگریی پارتی لە دۆخە دژوارەکاندا هەوێنی پاراستنی دەستکەوتە بە خوێن بە دەست هاتووەکانی گەلی کوردستانە، چونکە مێژووی پارتی پڕیەتی لە هەوراز و نشێو لە بەرپەرچدانەوەی عەقڵیەتی داگیرکاری نەیارانی کوردستان.

پارتی حزبی هەمووانە

پارتی، حزبی هەموو چین و توێژەکانی کوردستانە، حەفتا و هەشت ساڵە، پشت و پەنای کوردستانیانە، ستراتیژی سەرەکیی سیاسەتی پارتی بنیاتنانی کوردستانێکی بە‌هێزتر و پاراستنی دەستکەوتە بە خوێن بەدەستهاتووەکانی گەلی کوردستانە، بەتایبەتیش پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان شاڕێگەی کارکردنی پارتییە.

لە ئێستاشدا پارتی دیموکراتی کوردستان بەرەو هەڵبژاردنێکی مێژوویی و چارەنووسساز هەنگاو دەنێت، کوردستانیان هیوایان لەسەر سەرکەوتنی پارتی هەڵچنیوە، چونکە پارتی پارێزەری ماف و داخوازیی هاونشتمانیانی کوردستانیانە و وەکو هەمیشە بەرگریکاری راستەقینەی پاراستنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانە.

ئەزموونی سەرکەوتووی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە، چونکە ئامانجی سەرەکیی پارتی ئەنجامدانی چاکسازی و چارەسەکردنی گرفت و ئارێشەکانە، کە ئەوەش بە پاراستنی مافە رەواکانی گەلی کوردستان و ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP