دواین هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی، پیاوی هەموو سەردەمێک

‌ئەژی کاروان

28/08/2024

نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانی، لەخانەوادەیەکی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەر، کەنزیکەی دووسەدەیە بەبێ دابڕان سەرکردایەتی شۆڕش دەکەن دژ بەستەمکاران و دوژمنانی گەلی کورد، بۆ چرکەیەکیش سازشیان لەسەر مافە نەتەوەییەکانی کورد نەکردووە. نێچیرڤان بارزانی، لەماوەی سەرۆکایەتی حکومەت و دواتریش سەرۆکایەتی هەرێمدا، ئەو پۆستەکەی گەورە کردووە نەک پۆست ئەو گەورە بکات، بۆیە ئەم پیاوە توانیویەتی بەباشی بەئەرک و رۆڵی خۆی هەستێت و هیچ بەربەستێ نەیبەزاندووە.

نێچیرڤان بارزانی، لەماوەی پێشودا بەتایبەتی لەدوای ریفراندۆم و خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر، کە جیهان دەرگایان بەڕووی کورددا داخست و ویستیان بەگەمارۆی ئابوری بمانخنکێنن، لەوکاتەدا نێچیرڤان بارزانی قۆڵی لێهەماڵی وەک فریادڕەسێک توانی دەرگاکان بکاتەوە و گەمارۆکە سوکبکات لەسەر هەرێم، هەتا نەهێشتنی گەمارۆکان. دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێم، رۆڵی گەورەی لەئاشتی ناوخۆیدا و دیبلۆماسیەتی دەرەکیدا گێڕا بەرادەیەک توانی بەربەلێکترازانی ناوخۆی بگرێت و سەرۆکایەتی هەرێمی کردە چەتری کۆکەرەوەی هەموو لایەنەکان و هەموو پرس و خواستەکانی کوردی لەوێدا دەگەیاندە ئەنجام،

بەتایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کەبوبووە گرێ کوێرەیەک لەنێوان لایەنەکاندا(پارتی و یەکێتی) بەڵام ئەو توانی بەحیکمەت و لێهاتووی خۆی ئەو گرێیەش بکاتەوە و کوردستان لەقەیرانێکی قوڵ رزگار بکات،

چونکە بەبێ هەڵبژاردن دامودەزگاکان هیچ شەرعییەتێکی نەدەما و دوژمنان زیاتر و زیاتر دڵیان بەو دۆخە خۆش دەبوو، کەکورد دامودەزگای نەبێت و بکەوێتە بۆشایی یاساییەوە، بۆیە ئێستاش ئەرکی هەموو لایەنەکانە بەتایبەتی پارتی و یەکێتی، ئارامی دۆخەکە ڕابگرن، هەتا هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دروست بەڕێوە بچێت و هاوڵاتیان بێبەش نەبن لەمافی دیموکراسی خۆیان.






Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP