لەماوەی پێشودا هەڵایەکی زۆر لەلایەن چەند کەس و هەندێ رێکخراوە دروستبوو، کە گویژە دەشوێنرێت، سروشت و ژینگەی سلێمانی تێکدەدرێت، بەڵام بەندە دوای بەدواداچونی ورد بۆم دەرکەوت لەو پرۆژەیەدا کەکاری تێدادەکرێت، نەک گویژە و ئەزمەڕ تێکنادرێت و ژینگەی شار پیس ناکرێت و بەڵکو پرۆژەیەکی سەردەمیانەی بێوێنە بنیاتدەنرێت، کە دەبێت نمونە و سیمبول بۆ شاری سلێمانی.
لەدیزاینەکەیەوە دەردەکەوێت کە شارێک بنیاتدەنرێت کەدەبێتە جێی سەرەنجی گەشتیارانی ناخۆ و دەرەوەش.
بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان ئەم پرۆژەیەی کەبونیاتدەنرێت (زەهێلس) زۆربەی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی لەسلێمانی شۆککردووە، چونکە بەشێک لەوەبەرهێنەکان پێیان وابوو، ئیدی کۆمپانیای قەیوان دەکشێتەوە و گۆڕەپانەکە تەخت و چۆڵ دەبێ بۆئەوان، بێئاگا لەوەی بەپرۆژەیەکی ناوازەوە دێتەوە، کەبەپێی زانیارییەکانی بەندە، هێشتا دووبەرد نەخراوەتەسەر یەک، نزیکەی لەسەدا 80 پرۆژەکە فرۆشراوە، چونکە دیزانی نوێی شارەکە بەجۆرێک سەرەنجڕاکێشە، کە مرۆڤ ناتوانێت بیبینێت و سەرسام بەبێ.
ئەوەی زیاتر یان نوێگەری بەپرۆژەکە بەخشیوە، شەقام بەبەردەم ڤێلاکاندا ناچێت، بەڵکو لەپشتەوە دەچێت، ئەمەش وادەکات نمونەیەکی ناوازە و دەگمەنی بەپرۆژەکە ببەخشێت.
هەربۆیە ئاسان نییە وەبەرهێنەکانی تر ئەوەیان پێقبوڵ بکرێت و ببینن، پرۆژەکانی ئەوان نافرۆشرێت و تەنانەت هەندێکیان بەزەرەریش دەیفرۆشنەوە هێشتا بۆیان ساغ نابێتەوە، بەڵام ئەم پرۆژەیە هێشتا شتێکی وەها نەکراوە، بەڵام لەسەدا 80 فرۆشرابێت، ئەمەیە وایکردووە ململانێی کۆمپانیاکان لەرێگەی کۆمەڵێ میدیاوە هێرشبکرێتە سەر پرۆژەکە و خەڵک چەواشە بکرێت، ئەگینا فەلسەفەیەکی تر لەپشتی ئەم هەڵایەوە نییە.
چونکە ئەوەی خەڵکی سلێمانی بێت دەزانێت، ئەو دوو گردە نەگویژەیە و نەئەزمەڕ، شوێنێکی سەخەرییە، کەهیچ رووەکێکی پێوەنییە و تەنها هەندێ گژوگیای وەرزی پێوەیە و هەموو تەمەنیان لەسێ مانگ زیاتر نابێت، لەبەرامبەردا ئەم پرۆژەیە کە 471 دۆنمە زیاتر لە100 دۆنمی دەکرێت بەسەوزایی و درەخت، ئەوکات ئێوە بڕیار بدەن ئەمە ژینگەی سلێمانی جوان دەکات؟ یان تێکی دەدات..
ئەوە لەکاتێکدایە کۆمپانیاکە لەبری ئەم پرۆژەیە شەقامی جوتسایدی تونێلی پێشڕەو هەتا شەقامی هەواری شار چاکدەکات کەلەم ساڵانەدا چەند رووداوێکی هاتوچۆی تێدا رووداوە بەهۆی خراپی ئەندازەی شەقامەکەوە.