بەپێی بەشێکی زۆری لێکۆڵینەوەکان لەسەر داعش کە پاڵپشت بەو داتا و زانیارییانە ئەنجام دەدران کە ناوەندە هەمە جۆرەکانی توێژینەوە لە جیهاندا پێشکەشیان دەکردین، گەشتینە (یان ڕاستر گەیاندیانین) ئەو دەرەنجامەی کە داعش ڕێکخراوێکی تیرۆریستی فرە ناسنامەیە و لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژی و عەقیدەی ئیسلامی سیاسی دامەزراوە.
بەڵام، ئەو تێڕوانین و دەرەنجامە تەواو هەڵەیە، داعش لە بنەڕەتدا میکانیزمی فشار بوو بۆ سەر ویستی نێودەوڵەتی و دووبارە داڕشتنەوەی باڵانسی هێزی نێودەوڵەتی و هەرێمی. هەروەها هۆکارێک بوو بۆ سەپاندنی هەژمون و ڕاگرتنی باڵانسی ململانێی هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان، لەهەمان کاتدا بەشێک بوو لە جەنگی ووزە و ڕێڕەوە جیهانییەکان بەتایبەتر ڕێڕەوە ئاوییەکان و هەروەها دەروازەیەک بوو بۆ زیاتر پاراستنی ئاسایشی هاوپەیمانەکان بەدیاریکراوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. لەئێستادا، دووبارە جوڵاندنەوەی داعش و دەستپێکردنەوەی جموجوڵەکانی لەناوچەکەدا بۆ هەمان مەبەستەکانی سەرەوەیە.
تێبینی؛ ١- هیلاری کلنتن، ئەو کاتەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو بەڕوونی وتی کە ئێمە داعشمان دروست کرد.
٢- ئێمە وەک توێژەری ئەکادیمی، پاش سەلماندنی گریمانە زانستییەکانمان ئەو دەرەنجامەی سەرەوە کە پێی گەشتوین و تەواو ڕاستە. هەڵبەت لێرە تەنها سەرە قەڵەم دەخەینەڕوو، چونکە بەپێی پێویست دەرفەتی خستنەڕووی وردەکارییەکانمان نیە.