له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی
یاسای بودجه‌ی 2024ه‌وه
به‌پێی
لێدوانی كاربه‌ده‌ست و په‌رله‌مانتارانی
كورد قسه و هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه گوایه موچه‌ی هه‌رێم بخرێته ناو
ته‌رخانكراوه‌كانی خه‌رجیی حاكیمه له‌ناو یاسای بودجه‌ی عێراقدا.
هه‌رچه‌نده كارێكی
له‌وجۆره نابه‌جێیه‌و ئه‌گه‌ری سه‌رگرتنی زۆر نیه، به‌ڵام ئه‌مه عێراقه و هه‌موشتێك
ڕێی تێده‌چێ، بۆیه هه‌رچۆنێك بێ ده‌بێ ئه‌و ئه‌گه‌ره‌یش به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و حسابی
بۆ بكرێت، به‌تایبه‌تیش كه ئه‌و كاره گرفتئامێزه و سه‌ره‌نجامه‌كه‌یشی به‌زیان
ته‌واو ده‌بێت بۆ هه‌رێم، ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدا كه كاربه‌ده‌ستان و نوێنه‌رانی هه‌رێم
وه‌ك هه‌نگاو و چاره‌سه‌رێكی به‌سود قسه‌ی لێوه ده‌كه‌ن!
سه‌ره‌تا ئه‌بێ
بپرسین بۆچی ئه‌بێ موچه‌ی هه‌رێم بخرێته ناو خه‌رجیی حاكیمه؟ خۆ پیش‌تر هه‌موان
هاتنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه كۆتوبه‌ندی خه‌رجیی فیعلی كارێكی نا به‌جێ و ناڕه‌وا
بوه، ئێستایش به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ئه‌و كۆتوبه‌نده نه‌ماوه، ئیتر بۆچی
وه‌ك ته‌رخانكراوێكی بێ كۆتوبه‌ند له ناو بودجه‌ی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت؟
به‌تایبه‌تیش كه موچه له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌تی ته‌رخانكراوه‌كانی خه‌رجیی حاكیمه
ناگونجێ.
پرسیاری تر ئه‌وه‌یه
ئایا ته‌نها موچه‌ی هه‌رێم ئه‌خرێته سه‌ر حاكیمه یان هی هه‌مو عێراق؟ پێم وایه
له‌هه‌ردو باره‌كه‌دا ئه‌م كاره بێ‌پاساو
و نابه‌جێ و نه‌گونجاوه و، گرفت و لێكه‌وته‌ی تری به‌دوادا دێت.
له‌وانه‌یه
تاكه پاڵنه‌ری پشت هه‌نگاوێكی له‌وجۆره ئه‌وه‌بێت ئیدی به‌غدا ڕاسته‌وخۆ و به‌بێ
گواستنه‌وه‌ی بڕی ته‌رخانكراوی موچه بۆ سه‌ر هه‌ژماری هه‌رێم بتوانێت خه‌رجی بكات بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تكراو،
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له هه‌ر به‌شێكی تری خه‌رجیه‌كانی حاكیمه ئه‌نجامی ده‌دات،
به‌ڵام ئه‌مه‌یش بێ گرفت و ته‌گه‌ره نیه.
ئه‌گه‌ر ته‌نها
موچه‌ی هه‌رێم بخرێته ناو خه‌رجیه‌كانی حاكیمه جگه له‌وه‌ی جیاكارییه‌كی بێ
پاساوه، ئه‌وكات ده‌بێ وه‌ك خه‌رجیه‌كانی تری سیادی و حاكیمه موچه‌یش بكه‌وێته
ده‌ره‌وه‌ی پشكی ئاساییی بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه، له كاتێكیشدا كه بڕیاره‌كه‌ی
دادگای فیدراڵی ده‌ڵێ موچه‌ی هه‌رێم له پشكی هه‌رێم داده‌شكێنرێت! ئه‌وه‌یش
ناكۆكیه‌كی زه‌قه، جگه له‌وه‌یش ئه‌وكات هاوكێشه‌و میكانیزمی هه‌ژماركردنی به‌ركه‌وته‌ی
موچه‌ی هه‌رێم نادیار و ئاڵۆز ده‌بێت، چونكه موچه جیاوازه له بابه‌ته‌كانی ناو
خه‌رجیی حاكیمه كه به‌كۆی گشتی بڕێكی دیاریكراوه له بودجه و له چه‌ند جۆرێك
پێك دێت و به‌پێوه‌ری تایبه‌ت و له‌سه‌ر بنه‌مای دانیشتوان به‌شی هه‌رێمیان لێ دیاری
ده‌كرێت، به‌ڵام موچه ده‌بێ پاش لێده‌ركردنی خه‌رجیه‌كانی حاكیمه و خه‌رجیه
سیادیه‌كان له كۆی گشتیی بودجه‌كه ئینجا به‌پێی ڕێژه‌ی دیاریكراو پشكی هه‌رێمی
لێ دیاری بكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر
موچه بخرێته ناو خه‌رجیه‌كانی حاكیمه ئیدی نه‌ك پێویست ناكات هه‌رێم ته‌رازوی پێداچونه‌وه‌ی
بۆ ئاماده بكات و ڕاده‌ستی به‌غدای بكات، به‌ڵكو ناتوانێت كارێكی له‌و شێوه‌یه
بكات، له كاتێكدا ئه‌وه ئێستا یه‌كێكه له ئه‌رك و پابه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و
یاساكانی بودجه و بڕیاره‌كه‌ی دادگایش جه‌ختی له‌سه‌ر كردوه.
هه‌روه‌ها ئیدی
ئه‌گه‌ر هه‌رێم له‌ساڵانی داهاتو بیه‌وێ یاسای بودجه ئاماده بكات ئه‌وا ناتوانێت
بڕه‌كانی موچه له بودجه‌كه‌یدا هه‌ژمار بكات، چونكه ئه‌و بڕه ده‌كه‌و‌ێته سه‌ر
خه‌رجیه‌كانی حاكیمه له بودجه‌ی ئیتیحادی. ئه‌مه له‌پاڵ ئه‌و گرفتانه‌ی كه له‌باره‌ی
خه‌رجیه‌كانی به‌گه‌ڕخستن و وه‌به‌رهێنان و داهاته‌كان و بواره‌كانی تر له
ئارادان(له به‌شه‌كانی داهاتو باسیان ده‌كه‌ین) ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه له ئێستا
و داهاتو هه‌رحكومه‌تێك له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر ویستی ته‌واویشی هه‌بێت و هه‌مو
هه‌وڵێكیش بدات بۆ دانانی یاسای بودجه ئه‌وا كاره‌كه ئه‌سته‌م بێت و مانایه‌كی
ئه‌وتۆیشی نه‌بێت.
خۆ ئه‌گه‌ر موچه‌ی
موچه‌خۆرانی هه‌مو عێراقیش بخرێته سه‌ر حاكیمه، ئه‌وا جگه له‌و گرفتانه‌ی له‌سه‌ره‌وه
باسكران ئه‌مكاره په‌یكه‌ری بودجه‌یش به‌ته‌واوی ده‌گۆڕێت، موچه‌ی هه‌مو عێراق به‌هه‌رێمه‌وه
له‌وانه‌یه بۆساڵی داهاتو له‌ناو ته‌رخانكراوه‌كانی بودجه لانی كه‌م بگاته سه‌روی 90 ترلیۆن، له‌گه‌ڵ زیاتر له 10
ترلیۆنی خه‌رجیه‌كانی تری حاكیمه، كۆی ته‌رخارنكراوی حاكیمه زیاتر ده‌بێت له
100 ترلیۆن، ده‌وروبه‌ری 50 ترلیۆنی تریش بۆ خه‌رجیی سیادی جگه له موچه، واته
له‌كۆی بودجه‌كه زیاتر له 150 ترلیۆن دیناری ئه‌خرێته ناو چوارچێوه‌ی خه‌رجیه‌كانی
سیادی و حاكیمه، ئیدی چی ئه‌مێنێته‌وه وه‌ك بودجه ئاسایی؟ ئه‌مه چ جۆره بودجه‌یه‌كه
و له‌كوێی فیدراڵیه‌ت و شێوازی به‌رێوه‌بردنی سه‌رده‌مدا جێێ ده‌بێته‌وه؟