جیهان لە ململانێکی خێرایە بۆ لەدایک بوونی جەمسەرگەریەکی نوێ لەبەرامبەر تاک جەمسەرگەری ئەمریکا.
ئەو ململانێیەش یا بەڕێکەوتنی جیوسیاسی، یا بەشەڕ یا بەکودەتای سەربازی یەکلا دەکرێتەوە.
بۆیە سەیر نیە لەهەموو ئەو ململانێیانە، دوو بەرەی جیاواز لەلایەنگرو دژ بەدی دەکەین.
هەر لە کۆدەتایەکانی ئەفریقاوە بگرە تا کێشەی سودان و شەڕی قەرەباخی نێوان ئەرمینیاو ئازرباینجان تا ئەم پێکدادانەی دوایی نێوان حەماس و ئیسرائیل.
گشت ئەو گۆڕانکاریانەش لەهەردوو کیشوەری ئاسیاو ئەفریقا روودەدەن.
بەمانایەکی تر، ئەگەر بەووردی سەرنج بدەین و ڕاڤە و شیکاری ئەو کۆڕانکاریانە بکەین، بەشی زۆری ئەو ڕووداوانە لەگەڵ ئامادەکاری بۆ کۆبوونەی لوتکەی برێکسی ٨/٢٢ ی ئەمساڵی جنوبی ئەفریقا دێت.
لەم کۆبوونەوەیە تا کۆبوونەوەی داهاتووی مانگی ٨ ساڵی داهاتوو لەسان پتسبۆرگی رووسیا ،دوو ئامانجی دەستنیشان کردووە.
١- ئامادەکاری بۆ فراوانکردن و وەرگرتنی ئەندامانی نوێ بۆ ناو برێکس.
٢- کارکردن بۆ دۆزینەوەی دراوێک تر بۆ جگرەوەی دۆلار.
لێرەوە بۆ بەدیهێنانی ئەو دوو ئامانجە، دەبێت ناوچەکانی نفووزی برکێس یا ئەو جەمسەرگەریە نوێیە. یەکلا بکرێتەوە و سنووری جوگرافی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەو جەمسەرگەریە دەستنیشان بکرێ.
بۆیە بەئاشکرا دوو هەڵوێستی جیا ، لەپشگیری و هاوکاری دەبینین، رووسیاو چین و هاوەڵەکانی پشتگیری ئازرباینجان دەکەن لەدژی ئەرمینیای هاوپەیمانی ڕۆژئاوا. هەروەها بەهەمان شێوەش پشگیری لەشەڕی حەماس دەکەن لەدژی ئیسرائیل و هەر پێنج کودەتاکەی ئەفریقا کەلە( گابۆن، مالی، غینیا، بورکینا ڤاسۆ ونێجیر)ڕوویدا لەدژی فەرەنسیەکان.
بۆیە بەدووری نازانم کە شەڕ و ململانێی تر بەڕێگاوە بێت جگە لەم ناوچانە ، لە ناوچەکانی دەریای چین (بحر صین )و ئەمریکای لاتینی و بەشێکی تر لە کیشوەری ئەفریقا