تورکیا بۆ رووسیا دەروازەی مانەوەو سیەکانی ھەناسەی رووسیاوە. ھەروەھا ڕووسیاش بۆ ئەردۆگان سەرچاوەی ووزە و جێ پێ قایمکردن و خاوەن بڕیاری سەربەخۆی ئەردۆگانە..چۆن؟
#ئەردۆگان کاتێ داوای سیستەمی بەرگری ( پاتریۆتی) کرد، ئەمریکا ڕەتی کردووە. بەڵام پۆتین سیستەمی بەرگری ( ئێس ٤٠٠)ی بۆنارد.
#ئەردۆگان کاتێ داوای بنیاتنانی دامەزراوەی ئەتۆمی کرد، ئەمریکا دیسان ڕەتی کردەوە، ئەوەبوو رووسەکان دەستیان بەدانانی وێستگەی ئەتۆمی (ئێکۆیۆی) کرد . کە لەچوار یەکە پێک دێت ھەریەکەی ( ١٢) ھەزار مێگاوات بەرھەم دێنێ. گۆژمەی تێچوونی وێستگەکە ( ٢٠) ملیار دۆلارە.
#ئەمریکا باج و گومرگری زیاتر دەخاتە سەر کالا پیشەسازیەکانی تورکیا بەڵام لەساڵی ٢٠٢٢ وە بازرگانی کەرەستەی پیشەسازی لەنێوان تورکیا رووسیا بەرێژەی ٪٩٣ بەرزدەبێتەوە، ھەروەھا داھاتی بەرھەمی دار لەنێوان ئەو دوولاتە بۆ ٪١٣٤ بەرزبۆتەوە. ھەروەھا داھاتی بەرھەمە کیمیاویەکانیش بەرێژەی ٪٦٢ بەرزبۆتەوە .
#رووسیا لەڕێگای دوو بۆری، غازی سروشتی ڕەوانەی تورکیا دەکات. لەبۆری (سیلی شین )کەلە ساڵی ٢٠٠٤ وە، دامەزراوە، ھەروەھالەرێگای بۆری (سیلی تورکیش )کەلە ساڵی ٢٠٢٠ وە بنیاتنراوە.تەنیا لەساڵی ٢٠٢٢ رووسیا (٢١،٦) ملیار مەتر چوارگۆشەی غازی بۆ تورکیا ناردووە.
#سەرۆکی رووسیا، ئامادەیی خۆی نیشان داوە، کەناوەندێکی فرۆشتنی گازی رووسیا لەتورکیا دابمەزرێنێ، کەتورکیا بۆی ھەبێ غازی رووسی بفرۆشێتە فەرەنسا و ئەوروپاو ئەلمانیا.
ھەفتانە تورکیش ئێرلاین ٣٣٦ گەشت بۆ ٢٦ رێڕەو بۆ ناو رووسیا ئەنجام دەدات. ساڵی پار زیاتر لە ٤ ملیۆن و نیوو گەشتیاری رووسی سەردانی تورکیای کردووە. مەزەندە دەکرێ ئەمساڵیش نزیکەی ٧ ملیۆن رووسی سەردانی تورکیا بکەن.
بەڵێندەرەکانی تورکیا ٢٠٠٠ پرۆژەی بیناسازیان بەگوژمەی ٧٠ ملیار دۆلار لەرووسیا ئەنجامداوە.
ئاڵوگۆری بازرگانی کشتوکال لەنێوان رووسیا و تورکیا لەم ساڵ بەبەراوورد بەھەمان کات بەساڵی پار بەرێژەی ٪٣١ بەرزبۆتەوە.
ئەم پەیوەندیە ئابووریە ستراتیجیەی نێوان رووسیا و تورکیا، پێمان دەڵێت کە
ڕۆژی ٢٨ مانگ ئەردۆگان جارێکی تر دەبێتەوە سەرۆک کۆمار.
ھەر ئەم پەیوەندیە ئابووریەشە ئەمریکای ناچارکرد لە ٥/٢٤ ی ئەم مانگە بۆ لێدان لە ئەردۆگان و رووسیا، لەڕێگای چەند بەلەمێکی ئۆکرانی ئاراستەکراو وویستیان ئەو کەشتیەی کەھەردوو بۆری غازی نێوان رووسیاو تورکیا دەپارێزێ لەنزیک دەربەندی بسفۆر بتەقێنێتەوە و دوای ئەوە ھەردوو بۆریەکەش بتەقێننەوە .
ئەم کردەوەیەی ئەمریکا جارێکی تر دووپاتی دەکاتەوە، کەئەمریکا توانای لەباربردنی پەیوەندیەکانی ئەردۆگان بە
رووسیا و ھەژموونی ئەردۆگانی نەماوە .
ئێمە لەنووسینێک پێش ھەڵبژاردنەکانی ١٤ ی مانگە، لەسونگەی ھاوکێشە ئقلیمی و دەولیەکان پێشبینی سەرکەوتنی ئەردۆگان و حزبەکەیمان کرد. ھەروەھا ھۆکارەکەیشم بۆ بێ توانایی و دارووخانی ھەژموونی ئەمریکام لەناوچەکە گەڕاندەوە.
ئەو بێدەرەتانی و بێ توانایەی ئەمریکا لە کاردانەوەکە بێ تاقەتەکەی جۆن بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا دەردەکەوێ کاتێ لەوەڵامی ڕۆژنامەنووسان ووتی:- (بەلامەوە گرنگ نیە کێ لەھەڵبژاردنەکانی تورکیا دەردەچێ، جیھان کێشەی زۆتر و گەورەتری تیایە..!!)