دواین هەواڵ

بەپاڵپشتی و زەمانەتی چین .. ئێران و سعودیە دەبنە دوو ھێزی میحوەری و براگەورەی ناوچەکە..!!

‌دڵشاد مەجید

06/06/2023

ئێران و سعودیە لەڕێگای ھاویەیمانیەکی دەریایی .دەیانەوێ ھێزی دەریایی ئەمریکا لەناوچەکە دەرپەڕێن.

دوای ڕێکەوتنی ئێران و سعودیە، كۆمەلێک کۆرانکاری سیاسی و ئاشتبوونەوەو لێکتێگەیشتی سیاسی لەناوچەکە سەریھەڵدا.

سعودیە بەپاڵپشتی و ھاوکاری ئێران ، سوریای گەراندەوە ناو کۆمکاری عەرەبی. ھەروەھا لەیەمەن و لوبنان و سودان و عێراقیش سعودیەکان دیسان بەھاوکاری ئێرانیەکان کار بۆ ھێورکردنەوەو ھێنانەدی ئاشتی و ئیستقراری سیاسی لەو شوێنانە دەدات.

لەھەمووی گرنگتر ئەمەی ئەمڕۆیە

کاتێ فەرماندەی ھێزە دەریاییەکانی ئێران (ئەدمیرال شەھرام ئێرانی) ئاشکرایکرد کە لەھەوڵی ڕاگەیاندنی ھاویەیمانیەکی سەربازی دەریایین نوێن لەگەل سعودیە و ئیمارات و بەحرین و قەتەر و عێراق و پاکستان و ھیند . بۆپاراستنی ئەمنیەتی گەشتی کەشتیەکان لە کەنداو دەریای عەرەبی و باکوری ئۆقیانووسی ھیندی.

ئامانجی سەرەکیش لەو ھەنگاوە، دەرکردن و دەرپەڕاندی ھێزە دەریاییەکانی بیانیە لە ناوچەکە. چونکە کاتێ خەلکی ناوچەکە توانای پاراستنی سنوورە ئاویەکانی خۆیان ھەبێ ، ئەوکات ھیچ پێویست بەبوونی ھێزی دەریایی بیانی ناکات، مەبەستیش ھێزی دەریایی ئەمریکایە.

ئیمارات دوو مانگ پێش ئێستا، لە ھاوپەیمانی ھێزەکانی دەریایی یەکگرتوو لە رۆژھەلاتی ناوەڕاست کە ٣٨ ووڵاتی لەخۆ گرتووە و، ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات، پاشەکشە دەکات. چونکە کاتێ ساڵی پار ئێران دەستی بەسەر( ٢ کەشتی نەوت ھەڵگری ئیماراتی داگرت) ئەمریکا ھیچ کاردانەوەیەکی نەبوو، بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەشتیانە.کەچی ئەمڕۆ ئیمارات دەچێتە ناو ئەو ھاوپەیمانیە نوێیە لەگەل ئێران!!؟.

ئەلێرەوە دەگەینە ئەو دەرئەنجامە ، کە ئەم ھەنگاوانە، دوای ڕێکەوتنی سعودیەو ئێران لە پەکین چەکەرە دەکات. کە نەخشە ڕێگای ئەو ھەنگاوانە لە پەکینەوە داڕێژراوە، ھەر پەکینیش بۆتە زەمانەتی جێ بەجێکردنی ئەو ھەنگاوانە، ھەروەھا زەمانەتیشی داوە بەھەدوولا ، کەبەرژەوەندیەکانی ھەردوولا سعودیەکان و ئێرانیەکان پارێزراو بێت ، تا ئەو قۆناغەی متمانەی تەواو لەلایەن ھەردوولاوە بەیەکتر دروست دەبێ.

زۆر کەس دەڵێ زەحمەتە سعودیە بەئاراستەی دژ بەئەمریکا کار بکات.

لەوەڵامدا دەڵێین، سعودیەکان چەندین ساڵە لەگەل ئەمریکیەکان ھاوپەیمانن، بەڵام ئەمریکا بەردەوام ھەوڵی کەمکردنەوەی رۆل و ھەژموونی سعودیەی لەناوچەکە داوە. ئەو ڕۆڵەی بەخەڵکی تر سپاردووە کەئەویش تورکیا بووە.

بۆیە سعودیەكان بەردەوام بەدوای زلھێزێکی تر دەگەران بۆئەوەی ئەو ڕۆڵەیان بۆ بگەڕێنێتەوە.

کاتێ رووسەکان تووشی شەری ئۆکرانیا بوون ، تەنیا دەروازە و ھێز کە ئەو خەونەیان بۆ بکاتە واقع ، چینیەکان بوون.

ئەوەبوو دوای لوتکەی چینی - سعودی و دوای رێکەوتنی لەگەل ئێران. ئێستا سعودیە ڕۆڵی سەرەکی لە ڕووداو و پێشھات و گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە دەبینێ.

ئێستا سعودیە لەلایەن ھێزێکی دەولی وەک چین و ھێزێکی ئقلیمی وەک ئێران پاڵپشتی ھەژموون و ڕۆڵەکەی دەکرێ. بۆیە ئەمرۆ سعودیەکان لەدەوەری فەلەکی ئەمریکی کار دەکەن.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP