مارك دوبفیتز به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ده‌زگای به‌رگریی له‌دیموكراسیه‌كان، پشتگیریكار له‌په‌یوه‌ندیی زۆتری نێوان ئیسرائیل‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ڵێت: تازه‌كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی سعودیه‌و ئێران به‌نێوه‌ندگیری چین، دۆڕاندن‌و دۆڕاندن‌و دۆڕاندنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكایه.
ڕیچارد گۆڵدبێرگ گه‌وره‌ی ڕاوێژكاره‌كانی ئه‌و ده‌زگایه ده‌ڵێت، ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌رئه‌نجامی ڕاسته‌وخۆی سیاسه‌تی ئه‌مریكاو وریابونی سعودیه‌یه له‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌و كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكایه له‌ناوچه‌كه.
له‌مباره‌دا هه‌مووان هێڵی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان داناوه، ڕوسیا‌و به‌تایبه‌تی چین ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرتویه‌تیه‌به‌ر به‌رده‌وامه‌و سه‌ركه‌وتنی باش به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت‌و به‌هێمنیه‌كی زۆره‌وه هه‌رجاره گۆڵی خۆی ده‌كات‌و له‌وباره‌وه ناوچه‌ی گه‌رمی بۆ سیاسه‌تی ئابوری خۆی قایمتر كردوه، له‌وباره‌وه زۆرتر له‌وانیتر پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
كاریگه‌ری ئه‌م ڕێكه‌وتنه له‌سه‌ر حزبوڵڵا‌و حوسیه‌كان ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت‌و له‌مباره‌دا به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رده‌وام خۆی زیاتر ده‌سه‌پێنێت‌و سیاسه‌ت باوكی نییه‌و ئه‌وانیش له‌دورمه‌ودادا ده‌بێت گۆڕان له‌هه‌ڵوێست‌و سیاسه‌تی بنه‌ڕه‌تی خۆیان بكه‌ن.
قۆناغی دوای ڕێككه‌وتنه‌كه واده‌كه‌وێته‌وه كه وڵاتانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی عێراق‌و لوبنان‌و سوریا‌و توركیا خۆیان له‌چه‌قی هاوكێشه‌یه‌كی نوێ‌دا ده‌دۆزنه‌وه‌و به‌هێواشی ناچارده‌بن گۆڕان له‌هه‌ڵوێست‌و باری سیاسی‌و په‌یوه‌ندیه‌كانیان بكه‌ن.
له‌و به‌ینه‌شدا هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له‌بارودۆخی سیاسی‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا‌و عێراق‌و سوریا ڕوده‌دات به‌ڕاسته‌وخۆبێت یان ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ڕه‌وشی كورد له‌هه‌رچوار پارچه‌كه ده‌بێت.
له‌زۆر شوێن باری سه‌ربازیی هێوری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت‌و ده‌ستوه‌ردانه‌كان تاڕاده‌یه‌كی باش‌و له‌ماوه‌یه‌كی دور له‌ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ڕێككه‌وتنه‌كه كه‌مده‌بێته‌وه‌و جێگه ستراتیژیه‌كان به‌تایبه‌تی عێراق‌و ئێران ڕۆڵی باڵاتریان بۆ ڕوسیا‌و چین‌و ئه‌مریكا ده‌بینن‌و كێبڕكێى زیاتری له‌سه‌رده‌كه‌ن‌و له‌ئه‌گه‌ری نه‌كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌یه‌كجاریی وه‌كو سه‌ره‌داوه‌كانی ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌ركه‌وتوه ڕۆڵی كورد وه‌كو وڵاتێكی گرنگ به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌مریكا زیاتر خۆی ده‌بینێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر سه‌رانی كورد‌و كێشه گه‌وره‌كانیان بخه‌نه لاوه‌و تۆزێك بیری ستراتیژی پرسه‌كه بخه‌نه پێشه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه‌كانیان، ده‌توانن له‌م ناوه یاریه‌كی باشی خۆیان بكه‌ن.
تۆیه‌كی بێ ده‌وڵه‌ت ڕێكه‌وتی سیاسی وافه‌رزبكات وه‌كو وڵاتێك له‌هاوكێشه‌كاندا گرنگی خۆت ده‌ربكه‌وێت‌و له‌و په‌یوه‌ندیانه‌تان بواری هه‌مه‌جۆری زۆرت بكه‌وێته‌به‌رده‌ست بۆ قایمكردنی باره سیاسیه‌كه‌ت، به‌تایبه‌تی دوژمنێكی وه‌كو توركیا‌و ئێران سه‌رقاڵی كێشه گه‌وره‌كانی خۆیان بن‌و ناچاربن له‌مامه‌ڵه‌كانیان گۆڕانكاریی بكه‌ن.
بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌كو هه‌میشه كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ڕێگرنه‌بن‌و عه‌قڵی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی په‌ی به‌ڕێگه گرنگ‌و ستراتیژیه‌كانی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌نێو جه‌نجاڵی هاوكێشه تازه‌كه‌ی ناوچه‌كه ببات‌و بتوانێت خۆی له‌ئاستی گرنگی خۆی كه‌منه‌كاته‌وه، ده‌توانێت وه‌ك ژماره‌یه‌كی له‌ئێستا گرنگتر له‌وێدا خۆی بدۆزێته‌وه‌و بێ ئه‌و نه‌توانرێت به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه‌ی نێو هاوكێشه‌كه‌و به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا مه‌یسه‌ربێت، ئه‌ویش به‌شكست له‌ناوچه‌كه ناكشێته‌وه‌و له‌و ناوه‌نده‌دا كورد ئاسانترین ئامرازه بۆ به‌كارهێنانی له‌دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه دورمه‌وداكانی‌و به‌مانه‌وه‌ی پێگه‌ی چین‌و ڕوسیا به‌مشێوه‌یه، كه‌س له‌وباوه‌ڕه‌دا نییه ئه‌مریكا كورد له‌هاوكێشه‌كه دوری بخاته‌وه.
بۆیه تا ماوه‌یه‌كی دورودرێژی تر هه‌لی كاری باشتر‌و سه‌ركه‌وتن بۆ كورد زیاتر ده‌ڕه‌خسێت، ئه‌گه‌ر كورد خۆی ته‌نها ته‌ماشاكه‌ریش بێت‌و نه‌بێته ئامرازی له‌ناوچونی خۆی.