دواین هەواڵ

کۆنگرەی حزب لە دۆخێکی هەستیاری جیهاندا

‌فارس نەورۆڵی

24/10/2022

لە 16ی 10ی 2022 حزبی کۆمۆنیستی چین لە دۆخێکی هەستیاری جیهانیدا کۆنگرەی بیستەمی خۆی بەست، بە دروشمی (گەورەیی و نەمری بۆ چەکوش و داس) حزبی شیوعی چین جیاواز لە حزبە کۆمۆنیستەکانی دیکەی جیهان و لە دوای کەوتنی بلۆکی سۆشیالیزم، توانیویەتی بەردەوامی بە حوکمڕانی بدات بۆ ماوەی 73 ساڵە حوکمی چین دەکات. ئێستا ژمارەی ئەندامەکانی 96 ملیۆن ئەندامە سەرەڕای بەردەوامی لە حوکمڕانی، لە ڕاستیدا کۆنگرەی حزبی شیوعی چینی بەتاڵە لە فیکری کۆمۆنیستی، چونکە تەنها ئەرکە نیشتمانی و ئابورییەکانی کردۆتە بنەما و نەخشە ڕێگا، گرنگی بە ململانێی ئایدۆلۆجی نادات تەنها دروشمەکانی شوعییەتی هەڵگرتوە.

هیچ گرنگی نادرێتەوە بە مۆدێلی کلاسیکی کۆمۆنیستی هەتا ڕادەیەکی زۆریش بەرگی ئایدۆلۆجی ( ماوی) یان لە حزب کردۆتەوە چونکە ئەومۆدێلە ماوییە ترسناکەبۆمرۆڤایەتی و لەم سەردەمەدا جیهان پێشوازی لێناکات. 

کۆنگرەی بیستەمی حزبی شوعی چین جیاوازە لە کۆنگرەکانی پێشوو، چونکە تەنها بۆ چینییەکان گرنگ نیە، بەڵکو، بۆ هەموو جیهان گرنگە. لەبەر ئەوەی جیهان لە قەیرانێکی قوڵی ئابوری و شەڕێکی سەختی سیاسیدایە، لە هەمانکاتدا چین لە ناوخۆ و دەرەوەدا ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری سەخت دەبێتەوە هەر لە (کێشەکانی چین و ئەمریکا کێشەی تایوان و جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا مەسەلەی ئازادییەکان و ململانێ ناوخۆییەکان ) هەر بۆیە لە کۆنگرە بە جدی باس لە بیرۆکەی بەدیل کراوە. بۆیە چینییەکان چاوەڕوانی لێکەوتەکانی کۆنگرەی حزب دەکەن و جیهانیش چاوەڕوانی حیکمەتی چین وەک یاریزانێکی سەرەکی جیهان لە کێشە و ململانێکاندا. 

سەرچاوەکان:

1- الشرق الاوسط
2- ماڵپەڕەکان

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP