دواین هەواڵ

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەناو هاوکێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان

‌زیرەک کەمال

01/09/2021

گرنگی و کاریگەری هەر سەرۆک و سەرکردەیەک تەنها بەوە ناپێورێت تا چەند لەسەر ئاستی نێوخۆیی چی کردووە و چی دەکات، بەڵکو بەوەش دەپێورێت و دەخرێتە ناو تەرازووی هەڵسەنگاندن کە تاوەکو چەند توانیویەتی وڵاتەکەی بکاتە ژمارەیەکی گرنگی حسابی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە 30 ساڵی رابردوودا توانیویەتی و هەرواش ناسراوە کە هەستیارانە و بەرچاوڕوونانە سیاسەت دەکات و لەسەر بناغەی ئەوەی دەکرێت و ئەوەی هەمانە و ئەوەی لە سوود و قازانجی گەل و وڵاتە هەنگاوی سیاسی دەهاوێژێت.

سیاسەتی ژیرانە و حەکیمانەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، کوردستانی خستە سەر نەخشەی وزەی جیهان و رایەڵەی پەیوەندیە سیاسی و ئابوورییەکان، کوردستانی بە رایەڵە هەرێمی و جیهانییەکان بەستەوە، سەرۆک بە سەرەتایەکی قورسەوە دەستیپێکرد تاوەکو بۆ وڵاتانی هەرێمی و جیهانی سەلماندی کە هەرێمی کوردستان ئەڵقەیەکی هەرە پتەو و فاکتەر و زەمانەتی ئارامی و سەقامگیری سیاسییە لە عێراق و ناوچەکە بە گشتی.

سەردانی ئەو دواییەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران و پێشوازی لێکردنی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران بەو هەموو فەرمی و رێزەوە و سەردانی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان ئەگەر بە رووێکدا پەیوەندی بە گرنگی مەوقیعیەتی جوگرافی و رۆڵی هەرێمی کوردستان هەبووبێت لە پیادەکردنی سیاسەتێکی سەرکەوتووانەی ناوخۆی و هەرێمی و جیهانی، ئەوا بەڕوویەکی دیکەدا سەرکەوتوویی و حیکمەتی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی نیشان دەدات لەسەر چۆنیەتی بەستنەوەی رایەڵەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بە دەرەوەی خۆی.     

ئاخر سەرۆک ماکرۆن بەر لەوەی بێتە کوردستان هاوڕێی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بوو.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP