خەتەر لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە؟ بەڵێ ئەکید. بەڵام لەوەتای هەرێم هەیە خەتەریش لەسەری هەر هەبووە و هەر ئەشبێ، تازە نیە!
خەتەری نەمانی لەسەرە؟ قەتعەن نەخێر. ئەوەی لەو ڕووەوە ماوە ماوە لێرە و لەوێ ئەوترێ موبالەغەیە و زیاتر وەهمێکە و هەر لایەک بە نییەتێک ئەیکا و هەیە هەر بەقەصد فوویشی تێ ئەکا!
قەوارەی هەرێمی کوردستانی عێراق، قەرارێکی سەرپێی نەیهێناوە تا بە جووڵەیەکی سەرپێیی محەللی و هەڕەشەیەکی لابەلای ئیقلیمی بڕوا و نەمێنێ. بەڵکوو لە دیراسەیەکی ورد و قووڵی مێژوویی و سیاسی و ئابوورییەوە، کە ئەهلی قەراری دنیا بۆ عێراق و ناوچەکەیان کردووە هاتووە و ئیتر تا ئەو کاتەی ئەو زەرووەتانەی کە ئەم قەوارەی هێناوە بمێنن، ئەمیش ئەمێنێ!
شەیتان لە تەفاسیلدایە جا لە تەفسیلات بگەڕێن…
موهیم، قەوارەی هەرێمی کوردستان لەجێی خۆیەتی، بەڵام ڕۆڵەکەی بەپێی قۆناغ ئەگۆڕێ و ئەم گۆڕانەش لە ڕۆڵدا، ئەگەر بەشێکی لە تەبیعەتی هاوکێشە نێودەوڵەتییەکانەوە (کە دواتر ئەبنە هی ئیقلیمیش) هاتبێ، ئەوا بەشەکەی تری (کە زۆرەکەی نیە بەڵام سەرەکییەکەتی) لە ئەدائی ئەهلی قەراری خۆمانەوە هاتووە و دواجار هەر ئەو ئەدائەشە کە تەحدیدی ئەکا چ ڕۆڵێک و چۆن ڕۆڵێکمان هەبێ..
لاواز یان بەهێز.