ئاشكرایه ، ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گۆڕانكاری و پێشهاتی نوێ له ڕووی نه‌خشه‌ی سیاسی و شه‌ڕی جه‌مسه‌ره ناوچه‌یی و زڵهێزاندا گوزره ده‌كات ، به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ورد و مامه‌ڵه‌كردنی ژیرانه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان نه‌كرێت ، ڕه‌نگه زیانی گه‌وره به دۆزی كورد بگات ، له هه‌مانكاتیشدا ئه‌گه‌ر وردبینانه و لۆژیكانه هه‌وڵ بده‌ین ڕه‌نگه سوود له‌و پێشهاته نوێیانه وربگرێت .
له‌سه‌ره‌تای ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ناوچهكهكه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو تا ئێستاش چه‌ندین ده‌رفه‌تی مێژوویی بۆ گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی له رۆژئاوای كوردستان و به‌شه‌كانی دیكه‌ش هاتووته ئاراوه و دێنه پێشه‌وه، بۆیه زۆرجار به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه و خۆپه‌رستانه ده‌رفه‌ته‌كان له‌بار ده‌چن و ڕه‌ه‌نگه ئه‌وه‌ی هه‌شه بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه ، به‌تایبه‌تی رووداو و پێشهاته سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییه له رۆژڤای كوردستان وكۆتایی هاتنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ، تێكه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای سووریا ، ئینجا وه‌ڕگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری سووریا و په‌رله‌مانی سووریا ، ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی په‌یوه‌ست به نه‌خشه‌ی سیاسیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، ڕاسته ئه‌م هه‌نگاوه ده‌سپێكه و گڕێدراوی ئه‌و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه ، به‌ڵام ئاسۆی گه‌لی كورد ڕوونه و ده‌توانێت سوودی گه‌وره له به‌رژوه‌ندی گه‌لی كورد له رۆژئاڤای كوردستان به یه‌كده‌نگی و ته‌بایی له نێو سووریا به‌ده‌ست بهێنێت ، به‌تایبه‌تی كه دوای زیاتر له نیو سه‌ده له نه‌بوونی شوناسنامه‌ی هه‌نگاوێكی گرنگه وستراتیژییه
ئه‌وانه‌ی دهۆڵ و دروشمی نه‌ته‌وه‌یی و برایه‌تی گه‌لانیان ده‌كووتی مه‌رامیان چی بوو ؟
به‌هه‌ڵوه‌سته‌كردن و سه‌رنجدان له ئه‌زموونی هه‌ندێك لایه‌ن كوردی زمان ، كه هه‌ڵگری دروشمه گه‌وره و بریقه‌داری نه‌ته‌وه‌یی ، نه‌ك هه‌ر هه‌موو ئه‌و دروشمانه پێچه‌وانه ده‌رچوون به‌ڵكو مه‌رام ئه‌وه بوو گه‌لی كورد ده‌ستبه‌رداری بوونی نه‌ته‌وه و هه‌موو بنه‌ما نیشتیمانییه‌كانی كوردبوونی بێت وپشتیش له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی بكات ، له‌كاتێكدا هه‌زاران كوروكچی ئه‌م كوردستانیان به‌ناوی برایه‌تی گه‌لان كرده قوربانی ، دواتریش بێ شهرممانه بیری نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی و ده‌وڵه‌تبوون و سه‌ربه‌خۆییان ڕه‌تكرده‌وه و خۆشیان ڕێگه‌یان بۆ داگیركه‌ران خۆشكرد كه شوناسی گه‌لی كورد بسڕنه‌وه ، ئه‌وانه‌ی دروشمی برایه‌تی گه‌لان و ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یان ده‌كووتی ، دواتر ، ستراتیژییان بۆ ئه‌وه بوو تا نه‌ته‌وه‌ی كورد له نێو نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانی ناوچه‌كه بتوێنه‌وه و شتێك به‌ناوی كوردایه‌تی و كوردستان و شكۆی گه‌لی كورد بوونی نه‌مێنێت
په‌كه‌كه وكلكهكانی مه‌رام و ئه‌جێندا و ره‌فتاره سیاسییه‌كانیان بۆ چی ؟
ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 48 ساڵی رابردووی په‌كه‌كه و كلكه‌كانی به‌كرده‌وه بینرا ، جگه له دروشمه گه‌وره و بێ كرداره‌كانیان و دروستكردنی لێكترازانی نه‌ته‌وه‌یی ؛ له‌هه‌مانكاتیشدا هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رسه‌ختتر له دوژمنان وداگیركه‌ران دژایه‌تی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد و هێزه تێكۆشه‌ر و نیشتیمانهییهكانی دیكه بكه‌ن ، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر نه‌یارانی كوردستاندا هه‌میشه نه‌رمی بنوێنن و پاشه‌كشێی بێ مه‌رج بكه‌ن .ئه‌زموونی چه‌ند ساڵی هێرش بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕووداوه‌كانی شه‌نگاڵ و رۆژئاوای كوردستان ، هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ تاقم و گروپه میلیشیاكانی حه‌شدی شیعی له ناوچه‌كه به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرن ، له‌گه‌ڵ هێرشكردن بۆ سه‌ر شوێنه ئابووری و ستراتیژییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وهتد.. به‌تایبه‌تی په‌كه‌كه وكلكهكانی چه‌ندین ساڵ بوو له ژێر هه‌ژموونی ئێران و وڵاتانی ناوچه‌كه بوون ، فه‌رمانه‌كانی نه‌یارانی كوردیان دژی به گه‌لی كورد و به‌تایبه‌تی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرد ، گوێراڵی داگیركه‌ران بوون ، بۆ ئه‌وه‌ی پیلان و نه‌خشه‌ی داگیركه‌رانی تورك و فارس وعه‌ره‌ب دژ به كوردوكوردستان جێبه‌جێ و په‌یڕه‌و بكه‌ن
ساڵانێكی زۆر سه‌ره‌رۆیی په‌كه‌ك وكلكهكانی و خه‌یاڵی دڵنییایی نێوده‌وڵه‌تی
مێژوو گه‌واهیده‌ره ، ڕاسته گه‌لی كورد ، له رۆژئاڤای كوردستان قوربانی زۆری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان به‌خشی ، به‌ڵام له‌كاتێكدا ، كه هیچ دڵنییاییه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی زڵهێزان له ئاراد نه‌بوو ، به‌تایبه‌تی كاتێك پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا هاته‌كایه‌وه ، بینیمان به خێراییه‌كی زۆر ئه‌و هاوپه‌یمانییه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و كورد به‌ته‌نها مایه‌وه و ئه‌وه‌ش وایكرد كه نه‌ك هه‌ر ببێته ئامرازێك به ده‌ست وڵاتانی ناوچه‌كه ، له‌هه‌مانكاتیشدا دۆزی كورد بكه‌وێته مه‌رتسییه‌وه ، به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌گه‌ر فریادڕه‌سی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووایه دیار نه‌بوو به دۆزی كورد به چ ئاقارێك بڕۆیشتایه
په‌كه‌كه دوای 48 ساڵ و رازیبوون به هاووڵاتیبوون چ واته‌یه‌ك ده‌گه‌ێنێ ؟
دواى 48 ساڵ هه‌ڵگرتنی دروشمی گه‌وره و بریقه‌داری نه‌ته‌وه‌یی به كوشتدانی هه‌زاران كه‌س ، به فێڵی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و له ئێستاشدا بادانه‌وه و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی هاووڵاتیبوونێكی ئاسایی ، له جیاتی تێكۆشان بۆ مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یی كورد و ئاماژه‌یه‌كی روونه و گومان ده‌خاته سه‌ر هه‌موو كاره‌كانی په‌كه‌كه و كلكه‌كانی به‌ناوی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ئینجا شكستی سیاسیی گه‌وره
گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و دۆزی كورد به‌ره‌و كۆێ
وه‌ك هه‌میشه داگیركه‌ران و نه‌یارانی كوردستان هه‌رده‌م دژی به‌هێزبوونی گه‌لی كوردن له ناوچه‌كه‌دا ، به‌تایبه‌ت له ئێستادا كه ئه‌گه‌ر گۆڕێنی نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌كرێت و بۆیه ترسی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاتانه ، دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه ، ئه‌وه‌ی له ئێستادا ده‌بینرێت ، پڕ چه‌ككردنی هه‌ندێك گروپ و هێزه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی وهلاییهكانی ئێران بكه‌ن ، تا ئه‌و كاته‌ی كه گۆڕانكاری له سیسته‌می سیاسی ئێران دروست ده‌بێت
ئه‌وه‌ی له هه‌سه‌ده كردی ،هه‌وڵێكی ناچاری بۆ له‌ناوچوونه
ئە وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا ، رووداو وپێشهاته سیاسی و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه ، وایكرد كه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ، تێكه‌ڵی حكوومه‌تی ئێستای دیمه‌شق ببن ، بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچوون له‌ناوبچین، ئه‌وه‌ش وانه‌یه‌كی مێژوویی گرنگه كه هه‌رگیز پرسی نه‌ته‌وه‌یی به دروشمی بریقه‌دار و گه‌وره و هاوپه‌یمانی خه‌یاڵی سه‌ركه‌وتوو نابێ ، بۆیه گرنگه هه‌موو هه‌وڵه‌كان له پێناو به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت ئه‌ویش به‌ڕێگه‌ی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و ته‌بایی ، له پێناو ڕێگریكردن له دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره زیانه سیاسییانه بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش
دیكه زۆر گرنگه ، ڕووداو و پێشهاته مێژووییه‌كانی رابردوو و‌ئێستا ببنه وانه‌یه‌كی به‌هێز له پێناو هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی و بكرێته دڕاشتنهوه ستراتیژییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانیی به‌هێزتر له پێناو به‌دیهێنانی مافی ره‌وای ده‌وڵه‌تبوون و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان،نه‌ك قوربانیی دروشمی بریقه‌داری گه‌وره و چه‌واشه‌كارانه بۆ مه‌رامی تایبه‌تی و له‌به‌رژوه‌ندی نه‌یارانی كورد.