هیچ ویژدان و مرۆڤایه‌تی و خه‌سڵه‌تی دراوسێتی و خواپه‌رستی ڕێگه نادات خاك و نیشتیمان و گه‌لێكی سته‌ملێكراو و ئاشتیخوازی وه‌ك گه‌لی كورد به مووشه‌كی بالستیك بكات ئامانج له‌كاتێكدا هه‌میشه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری و پێكه‌وه‌ژیان و و بێ لایه‌نی له شه‌ڕ وململانێیه‌كانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی گڕتۆته‌به‌ر ، ئه‌وه‌ی ئێران و عێراق به مووشه‌ك و درۆن و كاری تیرۆریستی برامبه‌ر به كوردوكوردستان ده‌یكه‌ن ده‌ستدرێژییه‌كی بێ پاسا و چاو هه‌ڵنه‌هاتنه به‌و راستییه‌ی كه كوردستان پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌ده‌ستهێناوه و گه‌لی كورد ته‌نها ده‌یه‌وێت له سه‌ر خاك و نیشتیمانی خۆی به ئارامی وسه‌قامگیری بژیت و ئه‌و كرده‌وه نامه‌ردانه‌یه دووره له هه‌موو ئه‌خلاقێك و یاسا‌و ڕێسایه‌كی جه‌نگ و دراوسێتی و مرۆڤایه‌تی
ئه‌م هێرشه تیرۆریسیانه‌ی ئیران و عێراق به‌ڕیگه‌ی میلیشیا تیرۆریسته‌كانه‌وه ، شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان و بێده‌نگی حكوومه‌تی به‌غدا به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره تێكده‌رانه و تیرۆریستیانه‌یه ، به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به‌هێزێكی وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه چه‌ندین ساڵه قاره‌مانانه ڕووبه‌ڕووی دڕنده‌ترین ڕێكخراوی تیرۆریستی جیهانی به‌ناوی داعش وه‌ستایه‌وه و هه‌زاران شه‌هیدی به‌خشیی و هه‌موو مرۆڤایه‌تی له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی تیرۆر پاراست و به‌تایبه‌تی عێراق ، كه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه و خوێنی ئاڵی نه‌بووایه ئێستا شتێك به‌ناوی حكوومه‌تی به‌غدا بوونی نه‌بوو به‌ڵام بینیمان ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017 به گه‌له‌كۆمه‌كی و گه‌مارۆدان په‌لاماری كوردستانیان دا و ویستیان قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێی بێنن،ئه‌وه‌ی ئێستا له‌لایه‌ن ئێرانی نامه‌رد و عێراق بارمه‌ته‌كراوی چه‌نگی میلیشیا تیرۆریشسته‌كان ده‌گوزه‌رێت دڕێژه‌پێدانی هه‌مان زێهنیه‌ت و پیلانگێرییه ، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به شه‌ڕوململانێیی ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران نییه و خۆشیان باش ده‌زانن
په‌لامار و هێرشه به‌رده‌وامه‌كان سه‌رهێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك قه‌ڵغانی پارێزه‌ری خاك و شوناسی نه‌ته‌وه‌ییمان ته‌نها هێرشێكی سه‌ربازی نین به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ به ئامانجگرتنی شكۆی گه‌لی كورده له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانه ،چونكه پێشمه‌رگه سیمبولی خۆڕاگری و شوناسی نیشتیمانی تاكی كورده و هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ری ده‌بێت به توندترین شێوه وه‌ڵامی سیاسی و دیپلۆماسی بدرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یاران و دوژمنه نامه‌رده‌كان تێبگه‌ن كه خاكی كوردستان هێڵی سووره و تێچووی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ لاوازكردنی ئه‌م قه‌واره‌یه زۆر گران ده‌بێت، له‌و ڕووه‌وه به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی هه‌موو هێزولایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تاكو چیتر كات به فیرۆ نه‌درێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێیی حكوومه‌تی كوردستان چونكه هه‌ر بۆشاییه‌كی سیاسی ده‌بێته ده‌رفه‌ت بۆ دوژمنان تا زیانی زیاتر به به‌رژوه‌ه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌مان بگه‌ێنن له هه‌مان كاتیش‌دا پێوسته مێژووی پڕ شانازی وخه‌باتی پڕ شانازی وقوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان به بیرخۆمان بێنینه‌وه
هه‌ر بۆیه ، ئێستا قۆناغێكی مێژوویی گه‌له‌مانه و ئه‌ركی هه‌مووانه به‌هه‌مان گیانی نیشتیمانییه‌وه خاوه‌ندارستی له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ین له هه‌ر چواربه‌شی كوردستان نابێت له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا كه به قۆناغێكی چاره‌نووسسادا تێده‌ڕێت ، هه‌مووان پارێزگاری له پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌گرتنی كردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانمان له عێراقی ده‌ستووری و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ كورد وه‌ك پێكهێنه‌ری عێراقی نوێی، ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتدانی عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی ئێران ئه‌و راستییه بزانن كه پێشمه‌رگه هێڵی سووره بۆ نه‌ته‌وه‌یی كورد و له‌هه‌مانكاتیشدا كاتی ئه‌وه‌یه كه هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان كار بۆ داڕشتنی پلانێكی یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن به‌رامبه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانیش بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی به‌هێزتر و نیشتیمانی بكرێت كه ده‌توانێت پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانمان بكات و ڕێگری له هه‌موو جۆره هێرش وپه‌ڵاماردانێك بگرێت كه ئامانجی تێكدانی ئاشتی و سه‌قامگیریی نیشتیمانه‌كه‌مانه و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وێنی ئه‌و ئارامی و ئاشتییه‌ی كوردستان