زۆر گرینگه و له سهرهتاشهوه دهبێ ئهو راستییه بزانین ، ههوڵهكانی سهركردایهیت سیاسی كوردستان و بهتایبهت سهرۆك بارزانی وبەهێزکردنی پێگەی ستراتیژی ودیپلۆماسی کوردستان ڕۆڵێكی دیارو بهرچاوه لهبهرهو پێشبڕدنی پهیوهندییهكانی كوردوكوردستان لهگهڵ وڵاتانی زڵهێز و ناوچهكه له پێناو داهاتوویهكی گهشتر و سهقامگیرتر بۆ گهلی كورد لهناوچهیهكی پڕ كێشه وئاشووبدا
دروستکردن ئاشکرایە لە پاڵ هەنگاوەکانی حکوومەتی کوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی هەرێمی کوردستان لەڕووی گەشەسەندن و ئاوەدانی و سەقامگیری و پێشکەوتنی بەرچاو لە هەموو بوارەکانی خزمەتگوزاری و پرۆژەی گرنگ ؛ لە هەماکاتیشدا ڕووی بەهێزکردنی و پتەوکردنی ئاستی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکان لە سەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتیی چووەتە قۆناغێکی زۆر بە ئاراستەی بەهێزبوونی سەنگ و پێگەی هەرێمی کوردستان و بوونی نزیەی 40 کۆنسوڵخانە و نووسینگەی وڵاتانی زڵهێز و ئەورووپایی وکەندا و ناوچەکە ئاماژەیەکی روونن بۆ داهاتوویەکی گەش بۆ هەرێمی کوردستان
بەتایبەتی ئەگەر هەڵوەستە و سەرنجی سەرکردنەوەی گەورەتری باڵەخانەی دیپلۆماسی سیاسی جیهان لەلایەن ئەمەریکا وە لە هەولێری پایتەختی کوردستانی بەهێز بکەین ، لەسەر ڕووبەڕێکی فراوان تەنیا کردنەوەی نوێنەرایەتی و کۆنسوڵخانەیەکی ئاسایی نییە ، بەڵکو هەنگاوێکی گرنگ و ستراتیژیی واشنتۆنە لەسەر ئاستی ناوچەکە و بەهێزتربوونی پێگەی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
کردنەوەی گەورەترین باڵەخانەی دیپلۆماسی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەمەریکاوە لەکات و ساتێکی هەستیاردایە کە بەسەر ناوچەکەی گوزەر دەکات ،بەتایبەتی رۆژهەڵاتی بۆنی شەڕ و ململانێکی قورسی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران لێدەکرێت ، بۆیە بوونی گەورەترین باڵەخانەی دیپلۆماسی واشنتۆن لە هەولێری پایتەختی کوردستانێکی بەهێز سەلمێنەری ئەو راستییە، کە ئەمەریکا ، کوردستان وەک هاوبەشێکی متمانە پێکراو و ستراتیژی خۆی دەبینێت و لە نێو ناوچەیەکی پڕ کێشەدا پشتیوانی بەهێزی هەرێمی کوردستان دەکات و بەتایبەتی ئەمەریکا لە ناوچەکە دەبێت و هەرگیز بۆ نەیارانی جێناهێڵێت
بایەخ وگرینگی گەورەترین باڵەخانەی دیپلۆماسی ئەمەریکا لەهەولێری پایتەخت بۆ ئەو راستییە دەگەڕێتەوە ، سەنگ پێگەی کوردستانی بەهێز لە سەر ئاستی ناوچەکە و لە نێو هاوکێشەکاندا لەڕووی سیاسی و دیپلۆماسی بەهێزتر دەکات ، چونکە تێچوویی ئەم باڵەخانەیە لە سەر ئەو ڕووبەڕە بەرفراوانە و بەکارهێنانی نوێترین دیزاین و تەکنۆڵۆژیا لە نێویدا ، پەیامێکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ وڵاتانی ناوچەکە و نەیارانی کوردستان و ئەمەریکا ، بەوەی ئەم ناوچەیە لە ژێر پارێزگاریکردن و بەرژوەندییەکانی واشنتۆنە ، لەهەمانکاتیشدا هەرێمی کوردستان جیاواز لەهەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق خاوەن پێگە و سەقامگیری و ئارامی خۆیەتی
بەدڵنییاییەوە،کردنەوەی کردنەوەی گەورەترین باڵەخانەی دیپلۆماسی جیهان لەلایەن ئەمەریکا، جگە لە ئامادەکاری دیپلۆماسی و سەربازییەوە ، ئامادەییەکی واشنتۆنە تا کو رۆڵێکی بەرفراوانتر لە ڕووی هەواڵگری لە ناوچەکەدا ئەنجام بدات ،ئەوەش واتا هەولێری ناوەندێکی بەهێز وکاریگەرە لەسەر ستراتیژی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەوەش ئاماژەیەکی روونە بەو راستییەی هەرێمی کوردستانی بەهێز وەک قەوارەیەکی یاسایی ودەستووری لە ڕوانگە واشنتۆتەوە هاوبەشێکی متمانەپێکراوە ، بۆیە ئاستی پەیوەندییەکانی لەڕووی دیپلۆماسی،ئاسایش و ئابوورییەوە زیاتر بەرفراوانتر وبەهێزتر دەبێت و ئەوەش وادەکات وڵاتانی جیهان زیاتر روون لەهەرێمی کوردستان بکەن ، چونکە بوونی گەورەترین کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا دڵنییاییە بۆ پارێزگاریکردن لە بەرژوەندییەکان و سەقامگیری کوردستانێکی بەهێزتر
دەتوانین بڵێین ؛ کردنەوەی گەورەترین باڵەخانەی دیپلۆماسی لەلایەن ئەمەریکاوە ، ئاماژەیەکی روونە بۆ بەهێزی پەیوەندی ستراتیژی هەولێر و واشنتۆن و دانپێنانێکی ڕاستەوخۆیە بە پێگەی وسەنگی سیاسی و دیپلۆماسی کوردستانێکی بەهێز ، هەولێری پایتەختیش وەک ناوەندێکی ستراتیژی لە ڕووی دیپلۆماسی و سیاسی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا