ئەنجومەنی پارێزگاكان لە ساڵی ۲٠۱۸ وە ماوەی یاساییان بەسەرچووە،پاش ئەوەی دادگای فیدراڵی لەبەرواری ۲٠۲۳/۹/۲٤ بریاریدا بەهەڵوەشاندنەوەی خولی ئەنجومەنی پارێزگاكان، هەرێمی كوردستان لەبری ئەوەی پەیوەست بێ بەم بریارە، هاتن ئەنجومەنەكانیان هەڵپەسارد و هێشتیانەوە بەبێ كۆبونەوە و بریار و كاركردن، تەنها موچەیان وەردەگرت، لەكاتێكدا پەیوەست بون بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان وهەڵبژاردنیان كرد، ئێستاش حكومەتی هەرێم پاش تێپەرینی دوو ساڵ و چەند مانگێك لەرێگەی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەبەرواری ۲٠۲٥/۹/۲۳ بەنوسراویان ژمارە ۱۱۷٦٠ داوا لەوەزارەتی ناوخۆ دەكات زانیاریان لەسەر ناوی ئەندامانی ئەنجومەنەكانی پارێزگاكان و ساڵی خزمەتیان لەپێناوی هەواڵەكردنیان بۆ خانەنشینیان ئەمەش بە ئامانجی یەكلاكردنەوەی چارەنوسی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكان، ئەم نوسراوەش بە فەرمی كۆتایی هاتنە بە كاركردن و مانەوەی ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگاكان،بەپێی یاسا سەرۆكی حكومەت پابەندە بەدیاریكردنی رۆژی هەلبژاردن، بۆیە یا دەبێت هەڵبژاردن بكرێتەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان، یا بە میكانیزمێك پرۆژە یاسایەك ئامادەبكرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی و بیر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیەكان بكرێتەوە، لەم نیوەندەشدا دەكرێت بێگوێدانە مادەو برگە یاسایەكان ئەم دۆخە ئاوا بەم شێوەیە بەردەوامی پێبدەن كەس لەخەمی یەكلاكردنەوەی ئەم پرسەدا نەبێت، لەم نێوەندەشدا پێویستە یەكێتی و پارتی و كۆیی حیزبەكان قسەیەكیان بۆ وتن هەبێت ..